سۆنی خێراترین SD كاردی له‌ جیهاندا به‌رهه‌م هێنا

كۆمپانیای سۆنی به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین میمۆڕی كاردی  ئاشكرا كرد بە مۆدیلی SF-G ناسراوە و بەخێراترین كارده‌كان دادەنرێت لەجۆری SD لەجیھاندا.یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ گرنگانه‌ی كه‌ میمۆڕی كارده‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌

تایبەتمەندیی وێنەی فۆتۆگرافی پرۆفێشناڵی و تایبەتمەندی خێرا وێنەگرتنی ھەیه‌ بەتایبەت لەگەڵ ئەو کامێرایانەی کەپشتیوانی تەکنیکی UHS-II و گرتەی ڤیدیۆیی 4K. سۆنی رایگەیاندوە

مۆدیلە نوێیەکان 3 قەبارەی جیاوازە (32 ،64،128) گێگابایت و خێرایی رایتکردنی 299 مێگابایتە لەچرکەیەکدا و خوێندنەوەی 300 مێگابایتە بۆ چرکەیەک.

کاردە نوێكه‌ی سۆنی بەرگەی تەڕبوون و تیشک و گەرمی دەگرێت، بریارە لەبەھاری ئایندەدا ئەم کاردە بکەوێتە بازارەوە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!