غوسڵ دەرکردن چییە ؟ || بێ نوێژی چییە ؟ || لەش پیس کێیە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
بەناوی خوای بەخشەری بەبەزەیی

بەداخەوە کە ئەبیستین زۆر کەس هەیە لە پیاو و لە ئافرەت کە موسوڵمانە و نوێژ ئەکات و ڕۆژوو ئەگرێت وا تەمەنی سەروو سی(۳۰) ساڵە و خاوەنی ماڵ و خێزانە و تا ئێستا نەیبیستووە شتێک هەیە بەناوی (غوسڵ)
لەکاتێکا روکنەکانی ئیسلام زۆریان جێبەجێ نابن و قبوڵ نابن لە(نوێژ، ڕۆژوو، حەج) ئەگەر بەبێ غوسڵ دەرکردن و لەش پیسی ئەنجامیان بدەیت
وە ئەم بابەتە فەرزە لەسەر گشت موسوڵمانێک کە بیزانێت و فێری ئەوانەشی بکات کە نایزانن
وە شەرمیش نییە کە باس بکرێت و ڕوون بکرێتەوە، بەڵکو شەرم لە باسنەکردنێتی یان پرسیار نەکردنە لەبارەیەوە
وە شەرم لەوەیە کە بە لەشێکی پیسەوە بێیت و بچی و بگەڕێیت

پرسیار(۱)/ غوسڵ واتای چییە ؟
وەڵام/
أـ لەڕووی شەرعییەوە پێی ئەوترێت (غُسلُ الجَنابَة) واتە شوشتنی بێ نوێژی، بەکوردییەکەی واتە غوسڵ دەرکردن

ب ـ غوسڵ لەڕووی زمانەوانییەوە لە ووشەی عەرەبی (غُسل)ـەوە هاتووە کە بەواتای شوشتن دێت
(الجَنابَة) بەواتای دوورکەوتنەوە دێت،
بۆیە پێی ئەوترێت (الجَنابَة) دوورکەوتنەوە چونکە کەسی بێ نوێژ لەکاتی بێنوێژیدا لە نوێژ و ڕۆژوو و حەج و عەمرە دوورئەکەوێتەوە

پرسیار(۲)/ غوسڵ دەرکردن چییە ؟
وەڵام/ غوسڵ دەرکردن بریتیە لە ئاو کردن بە تەواوی لەشدا لەگەڵ دەست لێخستنی ئەو شوێنانەی کە دەست ئەیگاتێ

پرسیار(۳)/ چۆن بزانم کە لەش پیسم(لەش گرانم، بێ نوێژم) ؟
وەڵام/ لەش پیسی لە هەموو کەسێک ڕوو ئەیات(ئافرەت، پیاو) و شتێکی سروشتییە کە بەسەر لەشدا دێت لە دوای باڵغ بوونەوە و لەو کاتەوە غوسڵ دەرکردن ئەکەوێتە سەرمان

پیاو لە چەند حاڵەتێکەوە تووشی بێ نوێژی ئەبێت:

۱ـ جووت بوون لەگەڵ خێزانەکەی:
ئەویش دوو بەشە

أ. جووت بوون و ئاو هاتنەوە
ب. جووت بوون بەبێ ئاو هاتنەوە
کە لەهەردوو حاڵەتدا بە لەش پیس حسابە و پاش کارەکە ئەبێت غوسڵ دەرکات

۲ـ ئاو هێنانەوە بە دەست:
پاش کارەکە ئەبێت غوسڵ دەرکات

۳ـ شەیتانی بوون: واتە کاتێک لە خەو هەڵئەستێت هەست بە تەڕایی بکات کە لە داوێنیەوە هاتووە ڕاستەوخۆ ئەبێت غوسڵ دەرکات ئەگەر هیچ خەویشی نەدیبێت

ئافرەت لە چەند حاڵەتێکەوە تووشی بێنوێژی ئەبێت:
۱ـ سوڕی مانگانە (حَیض):
لەو ڕۆژەوەی کە ئەکەوێتە سەر خوێن تا وەستانەوەی خوێن بە بێنوێژ حسابە،

پاش ڕاوەستانی خوێنەکە(دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانە) و پاک بوونەوە لێی غوسڵ دەرئەکات

۲ـ لە ماوەی زەیستانی (پاش منداڵ بوون): کە لە خوێن وەستایەوە ئەبێت غوسڵ دەرکات

۳ـ جووت بوون لەگەڵ خێزانەکەی:
أ. جووت بوون و ئاو هاتنەوە
ب. جووت بوون بەبێ ئاو هاتنەوە
لەهەردوو حاڵەتدا بە لەش پیس حسابە و پاش کارەکە ئەبێت غوسڵ دەرکات

٤ـ ئاو هێنانەوە بە دەست:
پاش کارەکە ئەبێت غوسڵ دەرکات

٥ـ شەیتانی بوون: واتە کاتێک لە خەو هەڵئەستێت هەست بە تەڕایی بکات کە لە داوێنیەوە هاتووە ڕاستەوخۆ ئەبێت غوسڵ دەرکات ئەگەر هیچ خەویشی نەدیبێت

پرسیار(٤)/ چۆن غوسڵ دەرئەکرێت ؟
وەڵام/ غوسڵ واجبە لەسەر موسوڵمانان
{وَ إن كُنتُم جُنُباً فَاطَّهَّرُوا} جا ئەگەر لەش گران بوون، دەبێ تەواوی جەستەو تەنتان بشۆرن و خاوێنی كەنەوە[المائدة ـ ٦]

غوسڵ دەرکردن بۆ پیاوان و ئافرەتان بەم شێوەیەیە:

۱ـ ئەو جل و بەرگەی کە لەبەرتایە و پیس بووە بەو هۆکارانەی کە باسمان کرد ئەیگۆڕیت
۲ـ بە نییەتی غوسڵ دەرکردن ئەڕۆیتە حەمام
۳ـ داوێنت و هەر شوێنێکی لەشت کە پیس بوون بەو هۆکارانەی سەرەوە پاک ئەیانشۆیت بە ئاو و سابون
٤ـ هەردوو دەستت ئەشۆیت
٥ـ دەستنوێژ ئەگریت
٦ـ سێ جام ئاو ئەکەیت بە سەرتدا و دەست لە سەرت ئەخەی تا ئاو ئەچێتە بنی مووەکان
۷ـ ئاو بە تەواوی لەشتدا ئەکەیت


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!