جۆرە مۆبایلێکی نوێ کێشەی شەحن ناهێڵێت

کۆمپانیای ئینیرجیزێر کە زیاتر بە بەرهەمهێنانی باتری ناوبانگی هەیە جۆرە مۆبایلێکی زیرەک بەرهەم دەهێنێت کە تەمەنی باترییەکەی لە تەمەنی باتری جۆرەکانی تری مۆبایل زۆر زیاترە. ئەو جۆرە مۆبایلە بە energy e55 lte ناسراوە، دژە ئاو و دژە تۆز و خۆلە و تەنانەت ئەگەر ئەو مۆبایلە لە نێو ئاودا رابگیرێت ئەوا بۆ ماوەی نیو سەعات لە نێو ئادوا هیچی لێنایەت و کاری پێ دەکرێت. چوار جۆری ئو مۆبایلەش بە شێوەیەک دروست کراون کە لە بەرامبەر زەڕبە یان پێکدادانی بەهیزدا دەتوانن خۆڕابگرن و هیچ زیانێکیان بەرناکەوێت. کامێرای ئەو جۆرە مۆبایلە هەشت مێگا پیکچەرە  بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی  و کامێرای پشتەوەشی بە کوالێتی ١٣ مێگا پیکچەر وێنە دەگرێت. توانای شەحنی باتری ئەو جۆرە مۆبایلە  چوار هەزار میلی ئەمپێرە و رامەکەشی شەش گیگابایتە و میمۆری ناوەوەی مۆبایلەکە ٦٤ گیگابایتە. ئێستە یەکێک لە رەکابەرییەکانی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەیە بتوانن مۆبایلێک دروست بکەن زۆرترین شەحن رابگرێت. ئەو کۆمپانیایە زیاتر بە بەرهەمهێنانی باتری ناسراوە و مۆبایلەکانی هاوشێوەی جۆرەکانی تری مۆبایل ناوبانگیان نییە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!