هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ به‌كارهێنه‌رانی بلاكبێری
![](https://3.bp.blogspot.com/-PmYp5RCAPyY/WLlik4Sap8I/AAAAAAAABqU/W6DSoYg4m0kXD_qc0VnzHUlWiP5j9lRCQCLcB/s640/2622017745800_blacberey.jpg)
له كارێكی نوێ‌دا كه به ئه‌ركێكی مه‌حاڵ ناوی لێ نرابوو، دووباره مۆبایلی “كه‌ی وه‌ن” كه پێشتر ناوی “میركوری”ی لێ نرابوو و لۆگۆی بازرگانی بلاكبێری پێوه لكێنرابوو، گه‌ڕایه‌وه نێو پێشبڕكێكان و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك بچێته‌وه نێو ململانێكان له بازاڕی هانده زیره‌كه‌كاندا.
ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی “كه‌ی وه‌ن” له‌لایه‌ن كۆمپانیای TCL بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و پێوه‌ندییه‌كان دیزاین كراوه و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، خاوه‌نداریه‌تی له مافی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌بازاڕی ئه‌و مۆبایله به لۆگۆی بلاكبێری ده‌خاته بازاڕه‌وه، به لۆگۆی بلاكبێری و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كات.
زۆرێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ی “كه‌ی وه‌ن” هاوشێوه‌ی مۆبایلی “Priv”ی بلاكبێرییه و به‌شێكیش له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌و پێشكه‌وتووتره و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 549 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بلاكبێری پرایڤ نرخه‌كه‌ی 699 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
مۆبایلی TCL جه‌سته‌كه‌ی له ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه و له‌مسه و زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بلاكبێری تێدایه و شاشه‌كه‌ی به قه‌باره‌ی 4.5 بۆسه و به دیقه‌ی 1620 بۆ 1080 ده‌بێ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕه‌نگ به ته‌واوی تێیدا ڕه‌چاو كراوه.
پرۆسیسه‌ری مۆبایله‌كه به پرۆسیسه‌ری كوالكۆم سناپدراگۆن 625 كار ده‌كات و ڕامه‌كه‌ی 32 گێگابایته و توانای خهزنكردنیشی له 32 گێگابایت پێك دێ و ده‌توانرێ میمۆریشی تێ بكرێ و قه‌باره‌كه‌ی بۆ دوو تێرابایت زیاد بكرێ.
پاترییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 505 میل ئه‌مپێر خه‌زن ده‌كات و ده‌توانن ماوه‌ی دوو ڕۆژ به به‌رده‌وامی به‌كاری بهێنن، ده‌توانن له ماوه‌ی 35 خوله‌كیش به‌ڕێژه‌ی 80% پاترییه‌كه‌ی شه‌حن بكه‌نه‌وه و كامێراكه‌شی هه‌مان كامێرای مۆبایلی گووگڵی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر به‌هێزن.
_________________________________