بۆچی هه‌میشه‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌ لاكێشه‌یی دروست ده‌كرێن؟

زۆربه‌مان مۆبایلی هۆشمه‌ندمان پێیه‌ و نزیكی هه‌مووشیان به‌ شێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یی دروست كراون. ڕه‌نگه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بێته‌ پێشه‌وه‌، بۆچی به‌ گشتی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یی دروست ده‌كرێن؟

هۆكاره‌كه‌ی بۆ دوو ڕوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كێكیان مێژووییه‌ و ئه‌وی تر زانستییه‌. هۆكاره‌ مێژووییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ مۆبایل دروست كرا به‌ لاكێشه‌یی بوو چونكه‌ لای خواره‌وه‌ی كیبۆرد بوو، لای سه‌ره‌وه‌شی شاشه‌كه‌ بوو، هه‌ر بۆیه‌ به‌ ناچاری به‌ درێژی دروست كرا.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، دیزانكردنی مۆبایل به‌ شێوه‌ی لاكێشه‌، وا ده‌كات زۆرترین فه‌رمانی تێدا جێ ببێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌كارهێنه‌ران حه‌ز ده‌كه‌ن زۆرترین شت له‌ یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یاندا ببینن.

هۆكارێكی تریش بریتییه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ شێوه‌ی پێكسڵی شاشه‌كه‌، چونكه‌ پێكسڵه‌كان چوارگۆشه‌ن و ناكرێ به‌ شێوه‌ی بازنه‌یی دروست بكرێت، ئه‌وپه‌ڕی ده‌كرێ دیزاینه‌كان له‌شێوه‌ی چوارگۆشه‌ بێت.

هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ گشتی شاشه‌ی تیڤی و مۆنیته‌ره‌كان بوو به‌ قه‌باره‌ی HD كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایله‌كانیش هه‌وڵیان دا شاشه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ بێت، تاوه‌كوو كاتێك ته‌ماشای ڤیدیۆ یان وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌یت، پڕاوپڕی شاشه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!