نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە Symptoms of Blood Sugar و شێوازی ئانجامدانی پشکنینەکە Blood Sugar Test

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە Symptoms of Blood Sugar
و شێوازی ئانجامدانی پشکنینەکە Blood Sugar Test
1- هەست کردن بە ماندوو بونێکی زۆر (شەکەتی).
2- تينويه تى زؤر .
3- لێڵ بونى بينايى چاو .
4- ميز كردنى زياد له ئاسايى ، به تايبه تى شه وان.

5- ساريژبونه وه ى برين به هيواشي يان ناته واوى.

6- سەر ئێشە.

7- هه نديك له توشبوان هه ست به هيج نيشانه يه ك ناكه ن و به ريكه وت ده ست نيشان ده كرين لە ڕێگەی پشکنینی Blood Sugar.

ڕێژەی ئاسای شەکر لە خوێندا (Normal Range Of Blood Sugar):-
أ – (120 _ 90) mg/dl ئەگەر کەسەکە نانی نە خۆاردبێت پێش ئەنجام دانی پشکنینەنەکە. (Fast blood sugar)
ب- بەڵام ئەگەر کەسەکە نانی خواردبێت پێش پشکنینەکە تاکو 180 mg/dl یش ئاسایە.(Random Blood Suga).
شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە :-
1- ئەم پشکنینە لە ڕێگەی ئامێرێکی بچوکەوە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ Strip ێکی تایبەت بە پشکنینەکە.
2- سەرەتا Strip کە لە ناو ئامێری پشکنینەکەدا دادەنێین و دواتر ئامێرەکە خۆی دادەگرسێت و ئامادە دەبێت بۆ پشکنینەکە.
3- پاشان لە ڕێگەی Lancet (دەرزیەکەوە) سەری پەنجەی کەسەکە کون دەکەین و دڵۆپێک لە خوێنکەی دەکەینە سەر ئەو Strip ەی کە لە ناو ئامێرەکەدا دامان ناوە.
4- دوای چەند چرکەیەک لەسەر شاشەی ئامێرەکە ئەنجامەکەی دەر دەخات بە mg/dl.
……………………….
له‌ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی Ibrahim Sherwani


 _________________________________

You may also like...