ئایا ده‌توانین له‌سه‌ر ویندۆز ئه‌پلیكه‌یشن بۆ ئایفۆن و ئایپاد دروست بكه‌ین؟

 
زۆرجار ده‌مانه‌وێت ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ ئایفۆن و ئایپاد دروست بكه‌ین به‌ڵام  كۆمپیۆته‌ری ماكمان نیه‌ 
ده‌ست هه‌ڵده‌گرین به‌ڵام له‌سه‌ر ویندۆزیش رێگا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ت بكه‌یت باسی ئه‌و رێگایانه‌ ده‌كیه‌ن 
كه‌ بتوانی له‌ سه‌ر ویندۆز ئه‌و كاره‌ بكه‌یت
....................................................
  • رێگای یه‌كه‌م دانانی سیسته‌می ماك له‌سه‌ر ویندۆز به‌شێوه‌ی خه‌یاڵی 
فه‌رموون هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ كاره‌كه‌ت پێویسته‌ لێره‌ وه‌ری بگره‌ 
  • رێگای دووه‌م به‌ هۆی خه‌مارین یان زمارین به‌ دوو شێوه‌ ده‌كرێت یان ئه‌وه‌تا ستۆدیۆی خه‌مارین داده‌به‌زێنیت یانیش تولی خه‌مارین داده‌به‌زێنیته‌ سه‌ر ڤیژوه‌ل ستودیۆ به‌ زمانی س شارپ پرۆگرامی بۆ ده‌كه‌یت ،هه‌ر له‌ خه‌مارین ئه‌توانی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش ئه‌پلیكه‌یشن درووست بكه‌یت
Download Xamarin
  • رێگای سێیه‌م به‌هۆی به‌رنایAppcelerator Titanium له‌سه‌ر ویندۆز ئه‌توانی ئه‌پلیكه‌یشن بۆ ئایفۆن و ئایپاد و سیسته‌می ئه‌ندرۆید دروست بكه‌ی سه‌ره‌ته‌ له‌ وێبساتی سه‌ره‌كی ئیمه‌یلی خۆت داخل ده‌كه‌یت پاشان ئیمه‌یله‌كت بۆ دێت ئه‌كتیڤی ده‌كه‌یت و حسابێك بۆ خۆت دروت ده‌كه‌یت پێویستیش ناكات ژماره‌ی مۆبایل داخل بكه‌یت پاشان رێگه‌ت پێده‌دات به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنیت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ هه‌رسی سیسته‌می ویندۆز و ماك و لینۆكس هه‌یه‌ 
Download Appcelerator Titanium
  • رێگای چواره‌م به‌رنامه‌ی Adobe Air به‌رهه‌می كۆمپانیای Adobeه وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌توانین به‌ هۆی به‌رنامه‌ی Adobe Flash Cs یشه‌وه‌ ئه‌پلیكه‌یشن بۆ سیسته‌می ئاۆس و ئه‌ندرۆید دروست بكه‌ین
Download Adobe Air
  • رێگای پێنجه‌م به‌ هۆی به‌رنامه‌ی Adobe PhoneGap ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌دۆبه‌ به‌شێوازێكی باشتر بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك هه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆ سیسته‌می ئاۆس و ئه‌ندرۆیدیش هه‌یه‌ 
Download Adobe PhoneGap
.............................................................
زۆر رێگای تر هه‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌پلیكه‌یشن بۆ ئاۆس به‌ڵام باشترین رێگا له‌سه‌ر سیسته‌می ماكه‌ به‌ هۆی به‌رنامه‌ی Xcode به‌رهه‌می كۆمپانیای Appleه‌ به‌ دوو زمانی ئاسان ئه‌توانی ئه‌پلیكه‌یشن دروست بكه‌یت بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ماك و ئه‌پل واچ و ئه‌پل تیڤی و ....هتد
به‌ زمانه‌كانی Swift و Objective-C
...........................................................
له‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی 
Ibrahim Sherwani
 

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!