ئه‌ندرۆید | باشترین و خێراترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆ و فایلی دەنگی VideoDer بە کوردی

باشترین و خێراترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆ و فایلی دەنگی Videoder بە کوردی
بەرنامەیەکی سەرکەوتوو نایاب بۆ داگرتنی فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی لەزۆربەی ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی جیهانەوە بە کوالیتی بەرز و ئاستی جیاواز بە شێوازی ( mp4 , mp3 , m4a, webm…. ) لە ماڵپەڕەکانی ( یوتوب ، ئینستاگرام ، فەیسبووک ، توویتەر ، دەیلی مۆتیۆن ، ڤیمیۆ ، ….. هتد )
ڕووکارێکی جوانی ماتریالی هەیە و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و چیتر پێویستت بە بەرنامەی یوتوب نابێ چونکە خۆی لێدەری تایبەتی ڤیدیۆیی لەگەڵدایە و زۆر خێرایە و شەحنی مۆبایل زۆر نابات وەک یوتوبەکە ، زمانی کوردی بۆ زیادکراوە و هەردوو شێوەزاری ( سۆرانی و بادینی ) بەردەستە سۆرانی لەلایەن خۆمەوە بە فەرمی بۆی زیادکراوە و بادینیش لەلایەن کەسێک بەناوی ( Zhvan ).
چەندین تایبەتمەندی باش و ناوازەی هەیە وەکو :
داگرتنی خیرا ( fast download ) کە بێ کردنەوەی ڤیدیۆکە ئەتوانی چەندین ڤیدیۆ لەیەک کاتدا دابگریت.
داگرتن بە کوالیتی جیاواز لە ( 144p هەتا 1080p ) وە گەر مۆبایلەکەت پشگیری ڤیدیۆیی ( 4K ) بکات ئەو کوالێتیەشی تێدایە.
گۆڕینی فایلی ڤیدیۆیی بۆ فایلی دەنگی ( mp3 ) بەخێراییەکی زۆر و کەمترین قەبارە!
چەندین ڕووکاری جوانی تێدایە …
نابێتە هۆی خاو بونەوەی مۆبایل و قەبارەی بەرنامەکە تەنیا ( 6 مێگابایتە ) ….
وە چەندین بەشی گرنگی تر لە خۆ دەگرێ ….

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: 6.0 MiB ) ( ئه‌م فایله‌ 33٬587 جار داگیراوه‌ )

.

وێنه‌ی ئه‌پ

Explore watch and download trending Youtube music, videos, moviesDownload complete youtube playlist with just on tap


 _________________________________

You may also like...