مارک زوکەربێرگ لە پينتێرێست هاککرا

بۆ جار دووەم و لەماوەی چەند مانگێکدا، هەژمارە فەرمييەکەی مارک زوکەربێرگی ئەمريکی و دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک لە يەکێک لە تۆڕەکان هاککرايەوە.
گروپی (OurMine) يەکێکە لەو گروپانەی ماوەی چەند مانگێکە هەڵمەتێکی دژی کەسە ناودارەکانی بواری تەکنەلۆژيا دەستپێکردووەو هەوڵی هاککردن و دەستبەسەر داگرتنی هەژمارەکانيان دەدات لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان.
هەژمارەکەی مارک لە پينتێرێست
بۆ جارەی دووەم، هەژمارەکەی مارک لە تۆڕی پينتێرێست کە تايبەتە بە بڵاوکردنەوەو هاوبەشی پێکردنی وێنەو بەکارهێنەرێکی زۆری هەيە، لەلايەن گروپی ناوبراوەوە هاککرايەوە.
ئەو گروپە پاش دەستبەسەر داگرتنی هەژمارەکەی، لەوێوە نووسيويانە " هێی، ئەوە OurMine ـە، ئێمە تێستمان بۆ لايەنی ئاسايش و پاراستنی ئەکاونتەکەت کرد، تکايە پەيوەنديمان پێوە بکە تا زياتر پێبڵێين و يارمەتيت بدەين لە پاراستنی هەژمارەکەت."
......
سه‌رچاوه‌:خەندان

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!