چۆن نامەی سناپ چات دەخوێنیتەوە بێ ئەوەی کەسەکە بزانێت نامەکەت خوێندۆتەوە؟ ئەمە و چەند زانیاری تر

٦ تایبەتمەندی زۆر بەسوودی”سناپ چات” کە پێویستە بیزانیت!

. . . . . . . .

لە گەڵ ئەوەی لە ئیستادا سناپ چات رکابەرەکانی روویان لە زیادبوون کردووە، بەڵام هێشتا بەکارهێنەری لە جیهاندا زۆرە.

ئەمانەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو تۆڕەن:

١- چۆن نامەی سناپ چات دەخوێنیتەوە بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر بزانێت نامەکەت خوێندۆتەوە؟

کاتێک چات دەکەیت لەگەڵ هاوڕێکەت لە سناپ چات بەڵام هەندێکجار وا دەخوازیت نامەکەی بخوێنیتەوە بێ ئەوەی کەسەکە بزانێت نامەکەیت خوێندۆتەوە ، بەم ڕێگایە دەتوانیت ئەم کردارە ئەنجام بدەیت :

لە چاتەکاندا دەست لەسەر چاتی هاوڕێکەت دابنێ و بەلای ڕاستدا ڕایبکێشە، کاتێک نامەکەت خوێندەوە ئینجا دەست لەسەر شاشەکە دابنێ و بۆلای چەپ ڕایبکێشە، بەم شێوەیە کەسەکە نازانێت کە تۆ نامەکەیت خوێندۆتەوە.

٢- زۆر بە ئاسانی کەسە ناودارەکان بدۆزەرەوە لە سناپ چات.

کاتێک دەتەوێت کەسێکی بەناوبانگ ئاد بکەیت لە سناپ چات دەبێت بەدوای ناوەکەیدا بگەڕێت، هەندێک جار ئەمە زۆر بێزارت دەکات، بۆیە ڕێگایەکی زۆر ئاسانتر هەیە کە دەتوانیت بە جارێک سناپی هەموو کەسە بەناوبانگەکان بدۆزیتەوە بەم ڕێگایە :

سناپ چات بکەرەوە، دواتر لە search دا بنوسە official و لیستی کەسایەتییە بەناوبانگەکانت بۆ دێت.

٣. هەرگیز سناپت بەکارهێناوە بۆ گۆرانی دۆزینەوە؟

کاتێک گوێت لە گۆرانییەک دەبێت و دەتەوێت بزانیت ناوی گۆرانییەکە چییە، دەتوانیت سناپ چات بەکار بهێنیت بۆ دۆزینەوەی گۆرانییەکە بەم شێوەیە :

لەکاتێکدا گۆرانییەکە لێدەدات سناپ چات بکەرەوە و تەنها دەست لەسەر شاشەکە ڕابگرە و دوای چەند چرکەیەک خۆی گۆرانییەکەت بۆ دەدۆزێتەوە.

٤- هەرگیز زانیوتە دەتوانیت لەڕێگەی “سناپ کاش”ەوە پارە بۆ هاوڕێکانت بنێریت؟

Go to Settings > Snapcash

٥- ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وێنەیەکی جوان بکێشن لە سناپ چات بەڵام ناتوانن بە وردی کاری تێدا بکەن، بەم ڕێگایە دەتوانیت کار لەسەر وێنەکە بکەیت :

Settings -> Accessibility ->Magnification gesture

کاتێک ئەم تایبەت مەندییەت کاراکرد دەتوانیت بە ئاسانی زوومی شاشەکە بکەیت و هەرچۆنێک بتەوێت بە وردی کار لەسەر وێنەکە بکەیت.

٦. دەتوانیت ستیکەر دروست بکەیت

کاتێک وێنەیەک دەگریت یاخود وێنەیەکی خۆت دەگریت دەتوانیت ڕوخساری خۆت دیاری بکەیت و لە ڕێگەی “مقەستەکەوە” بیکەیت بە ستیکەر.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!