ده‌ته‌وێ بزانی چ كچ‌و كوڕێك وێنه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌ی هی خۆیه‌تی؟
![](https://1.bp.blogspot.com/-o8679T_z5CU/V_1vU5WdI2I/AAAAAAAAIhI/VVZKGvlKkQwHsLQKmm-cc6dRjMv_qrjdgCLcB/s1600/81020161052600_multimedia.normal.ac4b0c1937f38b96.6e6f726d616c2e6a7067.jpg)
.
یه‌كه‌م: له ماڵپه‌ڕی Tineye.com ده‌توانی ئه‌و وێنه‌یه دابنێی كه ده‌ته‌وێ بزانی له‌كوێی دیش بڵاو بووه‌ته‌وه، دوای داگرتنی وێنه‌كه، ماڵپه‌ڕه‌كه خۆی پێت ده‌ڵێ له چه‌ند شوێنی دی ئه‌و وێنه‌یه بڵاو بووه‌ته‌وه.
.
دووه‌م: له‌ناو گۆگڵ ده‌تواتی سوود له خزمه‌تگوزاری Search by Image بكه‌یت، تێیدا ده‌توانی سوود له‌به‌شی وێنه‌كان بكه‌یت و له‌وێ ئایكۆنی كامێرایه‌ت ده‌داتێ، له‌وێ وێنه‌كه‌ت داگره، دواتر گۆگڵ خۆی ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌داتێ كه له‌كوێ بڵاو بووه‌ته‌وه.
.
سێیه‌م: ماڵپه‌ڕی www.imagerights.com جگه له‌وه‌ی بۆت ئاشكرا ده‌كات كێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی تۆی به‌كار هێناوه، ده‌توانی سزا بۆسه‌ر ئه‌وانه دانبێی كه وێنه‌كه‌تیان به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌ش دوای دروستكردنی ئه‌كاونت له‌ناو ئه‌و ماڵپه‌ڕه.
_________________________________