لەبەرئەم ھۆیانە ریحانە بخۆن

1102016855552_basil

ریحانە یەکێکە لەو گژوگیایانەی کەدەبێ بکرێتە زۆربەی ژەمە خۆراکییەکانەوە، ئەمەش نزیکەی ٦٠ جۆری ھەیە لەجیھاندا و جیاوازن لەرووی تام و چێژەوە، یەکێکیش لەتایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کەکۆلیسترۆڵ لەناودەبات.
بەپێی راپۆرتێکی وێبسایتی ئەمریکی Health Food Star ریحانە دژە ئۆکسانێکی بەھێزە و ئەمەش گرنگە لەسستمی خۆراکی و ژیانی تەندروست ھەبێ ھاوکات لەش دەپارێزێ و رێگرە لەپیربونی خانەکان و دروستبونی چەند جۆرێکی شێرپەنجە.
توێژەران ئاشکرایانکردوە کە(بیتا کارۆتین) رەگەزێکی گرنگی نێو ریحانەیە و لەلەشدا دەگۆڕێ بۆ ڤیتامین ئەی و رێگری لەئۆکسانی کۆلیسترۆڵ دەکات لەرێی پاراستنی دڵ و مولولەکانی خوێنەوە ھاوکاریش دەکات لەپاراستن لەنەخۆشی وەک رەبۆ و ھەوکردنی جومگەکان.
توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردوە کەرێحانە ڤیتامین B٦ ی زۆری تێدایە کەرێگری دەکات لەکەڵەکەبوونی مادە مەترسیدارەکانی وەک ترشی ئەمینی ، ھەروەھا مەگنیسیۆمی تێدایە کەسستمی دڵ و مولولەکانی دەپارێزێت.
توێژینەوەیەکی نوێش ئاماژەی بەوە کردوە کەزەیتی رێحانە کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر سستمی بەرگری و گەڵاکانیشی تایبەتمەندیی دژە میکرۆبی ھەیە و پاکەرەوەیە بۆیە دەکرێ بەکاربێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی بەکتیری کەدەشبێتە ھۆی لەناوبردنی کۆلیسترۆڵ.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!