ئەمانە كلیلی بەختەوەربوونی خێزانەكانە

ea9ed694fb21d73f767169db66f0d4b2_xl

زۆرجار مرۆڤ بەهای بەختەوەری وون دەكات، بەڵام ئەگەر بۆی وورد بێتەوە ئەوا زۆر نزیكە لێیەوە، تەنانەت بەختەوەر بوون چەند هەنگاوێكی خودی مرۆڤەكەیە.

بۆ داهاتوویەكی تەندروست و پتەو لە نێوان هاوسەرەكان و خێزانەكانیان هەروەها پەیوەندیە هاورێیەتیەكان چەند یاسایەك هەیە، كلیلی سەركەوتنی ئەو هاوسەرانەی كە بەختەوەرن ئەوەیە كە دەمەقاڵێ لەگەڵ یەكتر ناكەن و ناهێڵن هیچ كەسێك لە ئەندامانی خێزانەكانیان تەداخولی ژیانیان بكەن و وەك دوو هاوڕێ مامەڵە لەگەڵ یەكتری دەكەن.

یەكەم : بە ئەرێنی سەیركردن گرنگە :
ئەگەر هاوسەرەكان بێت و بەشێوەیەكی ئەرێنی سەیری ئەو كێشەیە بكەن كە رووبەروویان دەبێتەوە بێگومان لە كۆتاییدا ئەنجامێكی زۆر باشیان دەست دەكەوێ، كەچی گەر بێت و لایەنێك بە شێوەیەكی نەرێنی سەیری دۆخەكە بكات ئەو كاتە لایەنی دووەم بێزار دەكات و ئەم كارەشی دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامێكی باش بە دەست نەكەوێ، لەبەر ئەوە لە ژیانی رۆژانەماندا هەر كاتێك رووبەرووی كێشەیەك دەبینەوە بێگومان دەبێ بە ئەرێنی سەیری دۆخەكە بكەین تا هەمیشە بەختەوەربین.

دووەم : رووڕاست بن :

لە كاتێكدا كە بەهۆی ئامێرە تەكنەلۆژیەكانەوە نهێنییەك ئاشكرا دەبێ، دەبێ زۆر بە هێمنی رەفتار بكرێ، ڕووراست بوون و نهێنی نەشاردنەوە زۆر گرنگە، هەرچۆنێك بێ، بێ ئاگا دەبێ، ئەگەر ئەویش نەزانێ هەر دەبێ، گەر ئەو نهێنیانەی كە بە ووریاییەوە شاردراونەتەوە لە كاتی ئاشكرا بوونیاندا ئەگەری هەیە كۆتایی بە پەیوەندییەكان بێ، ئەو شتەی كە زۆر نهێنیەو دەمانەوێ لەلای خۆمان بیشارینەوە ئەگەرێكی زۆر هەیە كە لە كاتی ئاشكرا بوونیدا بە هەڵە بیری لێ بكرێتەوە، شاردنەوەی راستیەكان بەرامبەرێكی هەیە، لەبەر ئەوە رووراست بوون زۆر گرنگەو دەبێ لەهەر بابەتێكدا رووراست بین.

سێیەم : گرنگە كە رێز كۆمەڵگەی دەوروبەرت بگری :

بە تایبەتی لە ژیانی هاوسەریدا بەهۆی رەفتارە نابەجێیەكانی ئەندامانی هاوسەرەكان ئەگەری ئەوە هەیە كە لە یەكتر جیا بوونەوە رووبدات، مانەوە لەلای خێزان گرنگە، رووبەرووبوونەوەی خێزانەكانیان، هەروەها هەوڵدان بۆ ئەوەی كە نیشان بدەن ئیتر ئەوانیش خێزانێكن لە كۆتاییدا وا دەكات هەمووان دان بەو راستیەدا بنێن، دەبێ ئەندامانی خێزانەكان سنووری خۆیان بزانن، لە كاتێكدا كە لە دەرەوە دەست بخرێتە ژیانیان ئەوان یەكگرتوو بن و پشتی یەكتری بگرن بەم شێوەیە هەم پەیوەندییەكان پتەوتر دەبێ هەمیش ئەو هێزەی كە لە دەرەوە بەرەو روویان دێ لە ناوی دەبەن.

چوارەم : بەشكردنی بەرپرسیارەتییەكان :

هاوسەرەكان تا پێیان بكرێ دەبێ هەموو ئەو بەرپرسیارەتیانەی لەسەر شانیان هەیە لە نێوان خۆیاندا بەشی بكەن، لەكاتی بەش كردندا گەر بێت و كارەكان هەڵبژێردرێن بە دڵنیاییەوە سوود بە پەیوەندییەكەیان دەگەینێ، گەر لایەنێك بەرپرسیارەتیەكە هەڵبگرێت و لایەنەكەی تریش لەم كارە رابكات، دوای ماوەیەكی تر كێشە دەكەوێتە نێوانیان، بیرۆكەی هەموو شتێك من دەكەم و ئیتر دەست لە یەك شتی تر نادەم بە هیچ شێوەیەك كارێكی باش نیە، دەبێ بە گفتوگۆكردن و راوێژكردن لەگەڵ یەكتری بەرپرسیارەتیەكان بەش بكرێ، گەر جاروبار كارەكان لە نێوان یەكتری بگۆردرێ سوود بە پەیوەندییەكە دەگەیەنێ، گەر بێت و لایەنێك بەرپرسیارەتییەكەی زۆر بێت دواتر هەست بە ماندوو بوون دەكات و دوای ئەوە بە شێوەیەكی بەرچاو تووشی توورە بوون دەبێتەوە، ئەو كارانەی لە كاتی خۆیدا بەرپرسیارەتیەكەی لە ئەستۆ ناگیرێ دەبێتە هۆی كۆتایی هێنانی پەیوەندییەكان.

پێنجەم : گەر دڵسۆزی نەبێ، نابێ :

یەكەمین كاری دڵسۆز بوون ئەوەیە كە درۆ نەگووترێت، هەر هەوڵێكی هەڵخەڵەتاندن ئەگەری زۆر هەیە پەیوەندییەكە بە كۆتا خاڵ بگەینێ.
ئەو خێزانەی كە باری ئابووریان باش نەبێ گەر بێت و بە شێوەیەكی باشیش سەیری دۆخەكە بكرێ و لەو كاتەدا بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا هەموو شتێك لە نێوانیان روون نەكرێتەوە كەم كەم خۆشەویستیەكە كەم دەبێتەوەو هەتا بەرەو نەمان دەچێت، ئەو هاوسەرەی كە هەوڵ دەدات دۆخەكە بشارێتەوە لەو كاتەدا زیادتر رووبەرووی درۆ كردن دەبێـتەوەو بەم شێوەیە متمانە لە دەست دەدات.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!