بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەکەت کاتێک لەسەر بێدەنگیت داناوە

زۆرجار مۆبایلەکانمان بێدەنگ دەکەین و لە شوێنک دایدەنێین و دوای بیرمان دەچێ لە کوێمان داناوە و ناتوانین بیدۆزینەوە، لە ئێستەیش چارەسەرێک دۆزراوەتەوە بۆ ئەم کێشەیە.
ئەو کەسانەی کە مۆبایلەکانیان لەسەر دۆخی "silent mode" داناوە و مۆبایلەکانیان لێ وونبووە دەتوانن بەم ڕێگەیەی خوارەوە چارەسەری بکەن:
* سەرەتا ماڵپەڕی Google.com بکەنەوە لە سەر ئامێری مۆبایلێک یان کۆمپیوتەر.

* لە شوێنی گەڕان بنوسە Lost my phone.

* ئەو پاسوۆردەی کە بۆ چوونە ژوورەوەی بەرنامەی play store بەکاریدەھێنن، لە خانە بەتاڵەکە دەینووسن.

* کاتێک کلیک لەسەر ھەڵبژاردەی Ring  دەکەن، شوێنی مۆبایلەکەت دیاری دەکات، بەمشێوەیە بۆ ماوەی پێنج خولەک زەنگی مۆبایلەکەت لێ دەدات تاوەکو دەیدۆزنەوە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!