بەڤيديۆ، بەبێ کارەبا باتری مۆبايلەکەت شەحن بکەرەوە
![](https://3.bp.blogspot.com/-MVzjWxCHiZ0/V9exVucEZzI/AAAAAAAACBo/t1-qC5h6oV8Ppl1jszK4Iwa0nFBZUZJmwCLcB/s640/motion_battery_hd_for_xwidget_by_jimking-d7sdsje.png)
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا مۆبايلە زيرەکەکان بوونەتە بەشێکی گرنگ لە ژيانی رۆژانەی خەڵکی دا و بۆشاييەکی زۆری پڕکردۆتەوە.
لەو ئامێرە بەربڵاوانەی زۆرترين بەکارهێنەريان هەيە بريتين لە بەرهەمەکانی کۆمپانيای سامسۆنگ و ئەپڵ، واتە بەشێوەيەکی گشتی ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندۆريد و ئای ئۆ ئێس ـيان بۆ دەبێت.
کێشەی گەورەی ئەو ئامێرانەش بريتييە لە زوو دابەزينی باترييەکان، کە بەرگەی کەمتر لە رۆژێک دەگرن چونکە کۆمەڵێک تايبەتمەندی لەناوياندا هەيە و کاريگەرييان لەسەر دابەزينی باترييەکان دەبێت ئەوانيش وای فای و کردنەوەی ئاپەکانی فەيسبوک و ئينستاگرام و ڤايبەر و چەندانی ديکە.
بەڵام بڵاوبوونەوەی گرتەيەک لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان تاڕادەيەکی زۆر چارەسەری باتری مۆبايلەکان دەکات و دەکرێت لە هەرکوێ و هەرشوێنێک بوويت مۆبايلەکەت بەبێ کارەبا باترييەکەی بارگاویی بکەيتەوە، کە گرنگييەکەی ئەوەيە ئەم رێگايە پێويستی نە بە ئاو هەيە نە بە کارەبا.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارەش ئەم پێداويستييانەی دەوێت:
– کێبڵێكی يو ئێس بی، واتە وايەری کارەباکەی.
– دوو پارچەی کانزایی.
– جلگرەيەک بەڵام دەبێت ئەو شێوەيە بێت کە لە ڤيديۆکەدا ديارە.
– دوو پارچە کاغەزی سليپ.
بۆ ئەنجامدانی کارەکەش سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن:
_________________________________