پێش ئەوەی ئایفۆنی دەستی دوو بکڕیت، ئەم کارە ئەنجام بدە

لە جیهاندا بەگشتی و لە کورستانی خۆشمان بەتایبەتی، مۆبایل و کەرەسەتە کارەباییە دەستی دووەکان، لە بازاڕەکاندا کڕینی فرۆشتنی زۆریان پێدەکرێت.
بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەندێک ئایپاد و ئایفۆن، ئەپڵ ئایدیان لەسەرە یاخود ئای کلاودەکەیان لۆک کراوە، بۆیە هیچ بەرنامەیەکیان تێدا دانابەزێت، بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداربین نەهێڵین فیڵمان لێبکریت، پێش ئەوەی ئامێرەکە بکڕین، دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەین: -
- بچۆرە سەر (Settings) و دواتر (About) و ژمارەی (IMEI number) کۆپی بکە.
-ئەو ژمارەیە لەم لینکەدا ( www.icloud.com/activationlock) دابنێ و (Verify) بکە.
-ئەگەر ئەو ژمارەیە (Lock) کرابوو، ئەوا نابێت ئەو مۆبایلە بکڕین، چونکە ئەو مۆبایلە لۆککراوە جا بەهۆی هەر هۆکارێکی وەک دزین بێت یاخود شتی دیکە، بۆیە خۆتی لێبەدور بگرە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!