رێگەيەک بۆ چۆنيەتی بردنی نامە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر

بەرنامەی ڤايبەر بەهۆی بەربڵاوی و زۆری بەکارهێنانی لەلايەن خەڵکييەوە، بووەتە نێچيرێکی باش بۆ گروپە سيخور و هاککەرەکان و بەردەوام هەوڵی شکاندنی دەدەرێت.
وەک ئاشکرايە پلەی ستۆر بازاڕێکی ئەليکترۆنی سيستمی ئەندرۆيدە، کە کۆکراوەی بەرنامە و يارييەکانە، بۆ دانانی هەر جۆرە ياریی و بەرنامەيەک پێويستی بە رەزامەندی گوگڵە ئەو کات بەکارهێنەر دەتوانێت بيخاتە ئەو بازارەوە، بەڵام بەپێی هەواڵێکی پێگە تەکنەلۆژييەکان ئەو بازاڕە مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی ڤايبەر دروستکردووەو سپيخوڕەکان ديواری ئاگرينی گوگڵيان تێکشکاندووە.
لۆگۆی پلەی ستۆر
لە نوێترين راپۆرتدا ئەوە ئاشکراکراوە ئەو ئامێرانەی سيستمی وەگەڕخەری ئەندرۆيديان لەسەرە لە رێگەی چەند سپام و مەلوێرييەکەوە کە گروپە هاککەرەکان دروستيان کردووە دەتوانرێت سەرجەم وێنە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر ببردرێن و لەلايەن ئەو گروپانەوە دەستی بەسەردا بگيردرێت.
وەک ئاماژەشی پێدراوە لەناو ئەو بازاڕەدا چەند بەرنامەيەک هەيە کە هەڵدەستن بەکاری سيخوڕیی کردن و بردنی وێنە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر، هەرچەندە گوگڵ هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ رێگرتن لەو جۆرە کارانە بەڵام هێشتا بنەبڕ نەکراوەو مەترسی لەسەر بەکارهێنەرانی هەيە چونکە لەگەڵ بەرنامەی ديکەدا دادەبزێنرێن و بە ريکلامەکانەوە تێکەڵ دەبن.
تاکە چارەسەر بۆ ئەوەش بەرنامەيەک هەيە لەناو گوگڵ پلەی، کە پێويستە بەکارهێنەر دايبگرێت و لەناو ئامێرەکەيدا هەيبێت، چونکە کاری ئەو بەرنامەيە دۆزينەوەو لەناوبردنی مەلوێرييەکانە، هاوکات رێگە بە هيچ فايلێکی سيخوڕيش نادات بێتە ناو مۆبايلی بەکارهێنەر.
بۆ داگرتنی ئەو بەرنامەيەش دەتوانن بچنە پلەی ستۆرو بنووسن "Beaver Gang Counter" دوای دۆزينەوەشی ئينستاڵی بکەن و بەرنامەکە بکەنەوە، لەکاتی هەبوونی هەرجۆرە سپامێک ئەو بەرنامەيە بەرپەرچی دەداتەوەو رێگەی پێدەگرێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!