زانیاری ته‌واوی کۆنگرەکەی ئەپڵ

لە سان فرانچيسکۆی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا و بە ئامادەبوونی هەوادارێکی زۆر، کۆمپانيای ئەپڵ ئيڤێنتێکی تايبەتی ئەنجام دا بەمەبەستی ئاشکراکردنی نەوەی نوێی ئايفۆن و کۆمەڵێک بەرهەمی ديکە.
سەرەتای ئيڤێنتەکە بە قسەکردنی تيم کوکی بەڕێوبەری کۆمپانيای ئەپڵ دەستی پێکرد و باسی لە بەرەوپێشچوونی بەرهەمەکانی رابردوويان کرد، بەجۆرێک ئەپڵ موزيک ١٧ مليۆن بەکارهێنەری تێپەڕاند.
apple-music-17-million
وێنەيەکی تيم کوک لەکاتی قسەکردندا
دواتر ميامۆتۆ هاتە سەر ستەيج و باسی لە بەرهەمهێنانی ياری سوپەر ماريۆ کرد بۆ ئايفۆن، چۆنيەتی کارپێکردنی روونکردەوەو رايگەياند لە ماوەيەکی نزيکدا بەردەست دەبێت بۆ ئايفۆن و دەتوانن لە رێگەی ئەپڵ ستۆرەوە دايگرن.
apple-september-2016-event-nintendo_17
ميامۆتۆ
دواتر بەرهەمی نوێی کاتژمێرە دەستييەکەی ئەپڵ راگەياندرا بە ڤێرژنێکی بەرزترەوە، لەلايەن کارمەندانی تايبەتی ئەپڵەوە تايبەتمەندیيەکانی خرانە روو کە بەهۆی زۆری خواستی بەکارهێنەرانييەوە، دەتوانرێت ياریی پۆکيمۆن گۆوی پێوە ئەنجام بدرێت و لەگەڵ بوونی چەند خزمەتگوزارييەکی ديکە، بە سێ قۆناغيش دەکەوێتە بازاڕەوە.
screen-shot-2016-09-07-at-1-32-02-pm
دواتر تيم کوک هاتەوە سەر ستەيج و گرنگترين بەرهەمی خۆيانی ئاشکراکرد ئەوانيش ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس بوون بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی بەهێزەوە.
بەفەرمی راگەياندرا ئايفۆن حەوت دژە ئاو و تۆزە، کامێرای پشتەوەيان ١٢ مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەشيان حەوت مێگاپێکسڵە لەگەڵ کۆمەڵێک تەکنيکی بەهێز.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!