١٣ تايبەتمەندی بەهێزی مەسنجەر

بەهۆی بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و خزمەتگوزاریی بەهێزەوە، مەسنجەرەکەی فەيسبوک يەک مليار بەکارهێنەری تێپەڕاندووە و بووەتە پڕبەکارهێنەرترينی بەرنامە کۆمەڵايەتييەکان.
ئەم ئاپە بۆ زۆرێک لە سيستمەکان کارپێخەرەکان بەردەستە وەک ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس و بلاکبێری و ويندۆس و چەندانی ديکەش، کۆمەڵێک تايبەتمەندی شاراوە لەخۆدەگرێت کە کەم کەس درکيان پێدەکات، هەروەها لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی ديکە تايبەتمەندييەکان کەم و زياد دەکەن، لە گرنگترينيان:
١- دەتوانرێت لە رێگەی مەسنجەرەوە تەکسی بگريت، ئەم تايبەتمەندييە بۆ کۆمەڵێک وڵات بەردەستە.
٢- دەتوانرێت بەشێوەيەکی ئۆتۆماتيکی نامەی پێ بنێردرێت لەکاتێکدا بەکارهێنەر ئۆنلاين نييە و نامەی بۆ دێت.
٣- هاوبەشيپێکردنی گۆرانی و موزيک.
٤- دروستکردنی شۆرتکەتی چاتەکان لەسەر سکرينی مۆبايلەکان.
٥- ناردنی باڵۆن و دڵ و بەفر.
٦- دروستکردنی ڤيديۆی کورت.
٧- گەورە و بچووک کردنەوەی ئيمۆجييەکان لە رێگەی پەنجە راگرتن لەسەريان.
٨- دروستکردنی ئيمۆجييەکان.
٩- ياریی کردن بە تۆپ.
١٠- بوونی ياریی باسکە.
١١- بوونی ياریی شەترەنج.
١٢- هاوبەشيپێکردنی کۆدی مەسنجەر لەگەڵ ئەو کەسەی متمانەت پێيەتی.
١٣- پاشەکەوتکردنی وێنەکان بەشێوەيەکی خۆکارانە.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!