تایبەت بە خانمان… کاریگەرى قەڵەوى لەسەر خۆیان و منداڵەکانیان

18292016_bardarisalem

خانمانى دوو گیان وێڕاى ئەوەى بە کێشى زۆر و قەڵەویان گرفت بۆ جەستەیان دروست دەکەن، لە هەمان کاتدا ئەم گرفتەش بۆ منداڵەکانیان دەگوازنەوە.

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى زانکۆى هارڤارد دەرکەوتووە ئەو خانمانەى کە کێشیان زۆرە و منداڵیان دەبێت ئەگەر لە ئێستادا منداڵەکانیان قەڵەو نەبن ئەوا بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا منداڵەکانیان رووبەڕووى ئەم گرفتە دەبنەوە و چونکە کاریگەرى جینەتێکی بۆ منداڵەکان دەگوازنەوە کە دەگونجێت ببێتە هۆى قەڵەوى.

لە لایەکى ترەوە هەندێک نەخۆشى لەوانە ئەو نەخۆشیانەى پەیوەندن بە خوێنەوە لە رێى خوێنى دایکەکەوە بۆ منداڵە دەگوێزرێنەوە و بە تایبەتى ئەو چەوریانەى کە لەناو خوێندا ناتوێنەوە و زۆرجاریش بە هۆى قەڵەوى و وەرگرتنى چەورى زۆر لە لایەن دایکەکەوە دەبێت دروست دەبن.

لە توێژینەوەکەدا ٢٥ خانمى دووگیان بەشداریان کردبوو کە ١٢ لە خانمانە کێشیان زۆر بوو دەرکەوت ئەو خانمانەى کێشیان زیاترە لە بارى ئاسایی خۆیان هەڵگرى کۆمەلێک گرفتن کە دەکرێت بۆ کۆرپەڵەکانیان بگوێزرێتنەوە و جگە لەوەش دەرکەوت ئەو خانمانەى کێشیان ئاساییە منداڵەکانیان کاتیک لە دایک دەبن تەندروستتر دەبن.

شایانى باسە کۆمەلێک گرفتى تەندروستى کاریگەرى راستەوخۆیان لە سەر دایک و کۆرپەڵە دەبێت لەوانە هەندێک سیفەتى بۆماوەیی و جگەرەکێشان و لە سەرووشیانەوە گرفتى کیشى زۆر کە گرفت بۆ دایکەکەش لە کاتى لە دایکبوونى منداڵەکەیدا دروست دەبێت.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!