5دانە لەباشترین هاکەرەکانی Black Hat 2016 !

 
 
لە کونفرانسی Black Hat 2016 لە لاس وێگاس لە ئەمریکا، پەردە لەسەر هاکی پێشکەوتووی ئاسایشی زۆر لاچوو. زۆر یەک لەم هاکەرانە توانیان دڵی زۆر یەک لە شارەزایانی هاکی بەدەست هێنا. لەم بابەتە لە سەر 5 هاک لە بەهێزترین هاکەکانی ئاسایش لە کۆبونەوەکەیBlack Hat 2016دەدوین.
 
کونفرانسی Black Hat USA یەکێک لە بەهێزترین کونفرانسەکانی کەڵە هاکەرەکان و شارەزایانی بواری ئەمنیت و ئاسایس لە ئەمریکایە کە ساڵانە کۆدەبنەوە کە هەم زانستی تازە ببینن و هەمیش ئاگاداری تەکنۆلۆژی رۆژ بن.لەم کۆنفرانسە  هەزاران هاکەر لەدەور یەک کۆدەبنەوەو کنوو کەلێنەکانیان روودەکەن کە لەمەودای ساڵێک پەیدایان کردووە یان شێوازی نوێیان لە هاک پەیدا کردووە.
 
ئیمساڵ 15000 هاککەر و شارەزای بواری ئەمنییەت و ئاسایش لە هۆتێڵی Mandalay Bay کۆ بوونەوە.زۆر شتی مەترسیدارمان چاو پێکەوەت لە هاکی فرۆکە تا مەودا بەسر چوونی تیکێت یان بلیت و هەڵفرین لەپتۆپی هاک کراوە.گەر خولیای هاک بن ناوی بەرێزان Charlie Miller و Chris Valasekـتان بەدڵنیایەوە بیستوە، کە پارەکە Jeep Cherokee بە هیرشی ڕۆژی سفر(Zero-day) هاککردو چاودێری تەواویان لەسەر دانا.ئیمساڵ ئەم دوو بەرێزەش هاتن و نیشانیان دا کە سیستەمی ئاسایشی زۆر هەستیار دەتوانن زۆر بەئاسانی هاک بکەن.
 
گڵۆپەکان توانایی هاککردنیان هەیە:
 
زۆر جار بیر لەوە دەکەنەوە کە زۆر ئامێر ناتوانێت هاک بکرێت تەنانەت شایەد بیر لە گلۆپەی سرمیچەکەت بکەیت . بەڵام ئەمانەش وەک زۆر یەک لە ئامێرەکانی ئێلێکترۆنیی هاک دەکرێن.ئەمەش گشتی لە لایەن ئینتەرنێتی ئەشیاوەیە.Colin O’Fynn بەرێوەبەری NewAe Technology لەگەڵ فێرخوازێکی ئیسرائیلی بەناوی Eyal Ronen ، نیشانیانیان دا دەتوانن گلۆپەکانی ئیدارەیێک هاک بکەن. ئینجا گلۆپەکانی کونفرانسەکەشیان هاک کرد ،تاکوو قوولایی کارەکەیان نیشان بدەن.
 
ئەندامانی تۆرەکۆمەلایەتیەکان:
 
لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان ناتوانین بە چاوی خۆشمان باورمان بێت، هاکەرەکان توانیانە بە ناردنی لینک یان خود بەستەرێک زۆر بە ئاسانی زانیاری بەکارهینەرەکان بدزن.ئەم هاکە لەلایەن Philip Tully و John Seymour کارمەندەکانی کۆمپانیایZeroFox ئەنجام بوو کەتوانیان بە درووستکردنی باتێک زۆر بە ئاسانی زانیاری بەکارهینەران لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان کۆ بکەنەوە ئینجا زۆر بەئاسانی بچنەژووری بەکارهێنەر وبیدزن.
 
بلیتی فڕینی ساختە :
 
گەر ئامێری خوکاری چاودێری بلیتی فڕین لە فرۆکەخانە پێتان بڵێت کە ئەم بلیتە ساختەیەو سەفەرەکەتان بەتاڵە چ حاڵەتێکتان هەیە؟ ئەم کارە بۆ بەرێز Przemek Jaroszewski هەروا دەبێت ؟ ، Przemekدەتوانێت ئەپێک داڕێژێت کە مەسیری فرێنی فرۆکەکە ساختەبکات .Jaroszewski بەڕیوەبەری گرووپی فریاکەوتنی کۆمپیوتر پۆلەندە کە دەڵێت ئەم کارتی فرینی ساختە تەنها 10 چرکە کاری هەیە.هیچ بەهیوا نیم ئەم شارەزاییە هاوبەش بکەم.
 
———
وه‌رگیراوه‌ له‌ http://q e z w a n . i r

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!