مێشك 10 ساڵ زووتر پیر ده‌كات

57a46ed8c46188824f8b45d9

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ی به‌ریتانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مێشكی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی به‌ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن ڕوو له‌ لاوازی ده‌كات ، به‌ڵام قه‌ڵه‌وی ئه‌م پیریه‌ پێش ده‌خات و به‌ 10 ساڵ زووتر نیشانه‌كانی به‌دیار ده‌كه‌وێ .

پسپۆڕان له‌ زانكۆی كامبریج باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مێشكی قه‌ڵه‌وه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا چاڵاكیه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌ جۆرێك كه‌ مادده‌ی سپی كه‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كانی مێشك توشی له‌ناو چوون دێت ، ئه‌م به‌شه‌ش كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانیاری بگوازێته‌وه‌ له‌ مێشكه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش .

دیاره‌ ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ پسپۆڕان هه‌ڵسان به‌ پشكنینی موگناتیسی بۆ مێشكی زیاتر له‌ 500 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 87 ساڵ ده‌بوون ، وه‌ پسپۆڕان كه‌سه‌كانیان بۆ دووبه‌ش دابه‌ش كردبوو ، یه‌كه‌میان كێشیان زۆر بوو ، وه‌ دوه‌میشیان كێشی ئاساییان هه‌بوو .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!