بەمشێوەیە ئاوی بەلۆعە پاکبکەرەوە و بیخۆرەوە

17720162217552_pakkrdnawayaw

کلۆر زۆرجار دەکرێتە ناو ئاوەوە بۆ کوشتنی میکرۆب، بەڵام دەشێت لەبڕێکی زۆر یان ئاساییدا زیانبەخش بێت بۆ تەندرووستی جەستە.

بەپێی توێژینەوەکان بوونی کلۆر لەناو ئاودا دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی میزەڵدان زیادبکات و ئەو کەسانەی ئەو جۆرە ئاوە دەخۆنەوە کۆلسترۆڵیان بەرز دەبێتەوە و دەشێت تووشی رەبۆ و ھەستەوەریی ببن، ھەروەھا کلۆر دەتوانێت ببێتەھۆی ورووژاندنی چاو و پێست و تێکچوونی ھەناسە.

ھەربۆیە پێویستە پێش ئەوەی ئاو بخۆیتەوە بیپاڵێویت و لەکلۆر پاکی بکەیتەوە، وە ئەگەر کلۆرت دەستنەکەوێت ئەوا دەتوانیت لیمۆیەک بگوشیت و بیکەیتە ناو ئەو کوپە ئاوەی کە دەیخۆیتەوە، ڤیتامین سی دەتوانێت کلۆر لەناو ئاودا پاک بکاتەوە و ناھێڵێت زیانی بۆ جەستە ھەبێت و دەتوانیت حەبی ڤیتامین سی بەکاربھێنیت و بیخەیتە ناو ئاوەوە، ھەروەھا زۆر خواردنی ڤیتامین سی زیانی بۆ جەستە نییە چونکە لەناو ئاودا دەتوێتەوە و لەڕێگەی میزەوە فڕێ دەدرێت.

————–

SNN

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!