هۆکارەکانی لەبارچوونی کۆرپەلە

191972016_skkaiggfyyfp[pfjjhh

هەر دایکێک پێی خۆشە کۆرپەکەی بە شێوەیەکی تەندروست و باش بهێنێتە دنیاوە، بەڵام چەندین هۆكار هەن كە دەبنە هۆی لەبارچونی منداڵ یان لەدایكبونی پێش وەخت .

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەو هۆکارانە دەکەین.

١- جگەرەكێشان: كاتێك ئافرەتی سكپڕ جگەرە بكێشێت ئەوە ١٤ هەزار پێكهاتەی كیمیاوی مەترسیدار دەچێتە جەستەیەوە و ئەم پێكهاتە زیان بەخشانە لەڕێی دڕكە پەتكەوە دەچێتە جەستەی منداڵەوە،  ئەمەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی لەبارچونی كۆرپەلە دادەنرێت.

٢- زۆر خواردنەوەی قاوە: زیادبونی ڕێژەی كافاین لە خوێندا هۆكار دەبێت بۆ زیادبونی ڕێژەی لێدانەكانی دڵ ، زۆر خواردنەوەی قاوە لە سێ مانگی یەكەمی سكپڕیدا  مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپەلە دروست دەكات لە سكی دایكیدا.

٣- كێشی زۆر : خانمانی قەڵەو ڕێژەی سكپڕی لەناویاندا كەمە، كێشی زۆر لەماوەی سكپڕیدا هۆكار دەبێت بۆ زوو لەدایك بونی منداڵ.

٤- زیاد لەپێویست وەرزشكردن و ڕاهێنانی وەرزشی : ئەمەش زیانی دەبێت بۆ دایك و كۆرپەلە و هۆكار دەبێت بۆ لەبارچونی منداڵ .

—————-

NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!