وادەی ئاشکراکردنی گالاکسی نۆت ٨ دەست نیشان کرا

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئاشکراکردنی مۆبایلی نوێی گالاکسی نۆت ٨ ، ئەمەش لەمیانی راپۆرتێکی رۆژنامەی (کۆریا ھیرالد)دا ئاشکراکرا کەکۆمپانیاکە جیاواز لەساڵی رابردوو دەیەوێ قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کەبەھۆی ناوبانگی گالاکسی نۆت ٧ەوە توشی بوو.
ئێستا سامسۆنگ رایگەیاندوە مانگی ئابی ئایندە مۆبایلەکەی ئاشکرا دەکات کەلەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن ٨ و ئێڵ جی ڤی ٣٠ دا دەکەوێتە بازارەکانەوە.
پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە شاشەیەکی ٦.٣ ئینجی ھەبێت و شاشەکەی بۆیە ھێندە گەورەشە چونکە بەکارھێنەران زیاتر خواستیان لەسەر تەماشاکردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و داتای گەورەیە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!