سێ بەش بۆ مەسنجەرەکەی فەيسبوک زيادکرا

بەردەوام تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک لە نوێکردنەوەو باشترکردنی مەسنجەرەکەياندايە کە تايبەتە بە پەيوەندیی و گفتوگۆکردن بەمەبەستی بەدەستهێنانی رەزامەندی زياتری بەکارهێنەرانی.

 

لە نوێترين نوێکردنەوەيدا، مەسنجەرەکەی فەيسبوک بۆ سەرسيستمی ئەندرۆيد تايبەتمەندييەکی گرنگی بۆ زيادکرا کە ئامێرەکانی گالاکسی و ئێچ تی سی و نێکسەس و سۆنی و چەندانی ديکە دەگرێتەوە.

 

تايبەتمەندييەکەش لە بەشی نامەکاندايە، کاتێک بەکارهێنەر ئەو بەشە هەڵدەبژێرێت کراوە بە چوار بەشەوە، بەشی يەکەم دواين نامە ئاڵوگۆڕکراوەکان لەگەڵ کەسی بەرانبەر پێشان دەدات.

 

بەشی دووەميش گرنگترين ئەو هەژمارانەت دەداتێ کە زۆرترين جار گفتوگۆت لەگەڵ کردوون، بەشی سێيەميش بەشی ئۆنلاينە، هەر هاوڕێيەکت لەسەرهێڵ بێت بەبێ ئەوەی تۆش ئۆنلاين بيت پێشانت دەدات.

 

بەشی چوارەم و کۆتاييش گفتوگۆی زياترت لەگەڵ هاوڕێکانی ديکەدا پێشان دەدات، کە لەماوەی رابردوودا تەنيا ئەم بەشە هەبوو.

سه‌رچاوه‌ : خەندان

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!