ئایا دەزانی هۆکاری گەرمبونی موبایلەکەت چی یە ؟

ئایا دەزانی هۆکاری گەرمبونی موبایلەکەت چی یە ؟

لە کاتی ئێستادا زۆربەمان و بەتایبەتی ئەوانی کە بەکارهێنەری ئایفۆنن دووچاری گەرمبوونی مۆبایلەکانیان دەبنەوە، زۆر جار ئەم گەرم بوونە دەگاتە پلەی سوتان و گڕگرتنی مۆبایلەکە، ئەمەی خوارەوە گرنگترین هۆکارن لە پشت گەرم بوونی مۆبایلەکانمانەوە. زۆر هۆکار هەیە کە وا دەکات مۆبایلەکان گەرم بن وەک زۆر کار پێکردنی لە کاتی کردنی بە شەحنەوە یاخود زۆر سەیرکردنی ڤیدیۆ بە مۆبایلەکە یاخود بوونی شۆرتێکی کارەبای لە ناو باتری مۆبایلەکەدا بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی هەیە کە وا دەکات مۆبایلەکەت گەرم بێت.

١- بەکارهێنای کامێرای مۆبایلەکە بەشیوەیەکی زۆر و بە زۆرترین کوالیتی:

ئەم کێشەیە زۆر ڕوبەڕیو مۆبایلی Sony Xperia Z5 دەبێتەوە بەهۆی ئەو کوالیتیە بەرزەی کە هەیەتی لە کاتی وێنە گرتند، گرتنی ڤیدۆی (4K) کە ئەمە وا دەکات ڕاستەوخۆ پلەی گەرمی مۆبایلەکە بەرز بێتەوە و گەر بۆ ماوەی ٢٠ خولەک گرتەی ڤیدیۆی بگریت بۆمایلەکە هێندە گەرم دەبێت کە خۆی کامێرەکە دادەخاتەوە یاخود دەکوژێتەوە.

٢- بوونی ڤایرۆس لە ناو مۆبایلەکەتدا:

بوونی ڤایرۆس لە ناو مۆبایلدا وا دەکات مۆبایلەکەت گەرم بێت چونکە ڤایرۆس بەردەوام دەگەرێت بە دوای بردنی زانیاری لە ناو مۆبایلدا، بۆیە یەکیک لە هۆکارەکانی گەرم بوونی مۆبایل بریتیە لە بوونی ڤایرۆس.

٣- کەڤەری مۆبایل:

کەڤەری مۆبایل یەکێکە لەو پارێزەرانەی کە نا‌هێلێت مۆبایلەکەت بڕوشێت یان بشکێت، بەڵام لە لایەکی ترەوە هۆکارێکی سەرەکی گەرم بوونی مۆبایلەکانمانە بە تایبەتی لە هاویندا، بۆیە هەوڵ بدە تەنها شاشەی مۆبایلەکەت کەڤەری پێوە بێت و بەشی پشتەوە و باتریەکەی با هیچ کەڤەڕێکی پێوە نەبێت.

٤- هەوڵ بدە شاحینەی مۆبایلەکەت نەگۆڕیت:

شاحنەی مۆبایلێک بۆ دانەیەکی تر جیاوازە بۆیە هەوڵ بدە هەمیشە شاحینەی خۆت بەکاربێنیت، چونکە گەر ئەوەی خۆت نەبێت ڕەنگە بڕی کارەبای زیاتر بدات بە باتریەکەت و بەمەش مۆبایلەکەت گەرمتر دەبێت و پاش لی کردنەوەی زووتر شەحنی دادەبەزێت.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!