فەيسبوک تايبەتمەندييە گرنگەکەی مێسنجەری راگەياند

کۆمپانيای فەيسبوکی ئەمريکی، لە رێگەی ژووری هەواڵی خۆيانەوە زيادکردنی تايبەتمەندييەکی گرنگيان بۆ مێسنجەرەکەيان راگەياند.

لە هەواڵەکەی فەيسبوکدا هاتووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ مێسنجەر پەيوەندی دەنگی بۆ زيادکرا لە ئێستادا بەکارهێنەرانی سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەتوانن بەشێوەی کۆمەڵ پەيوەندی دەنگی ئەنجام بدەن لە يەک کاتدا.

واتە بەکارهێنەرانی ئەو دوو سيستمە دەتوانن لە رێگەی ئاپی مێسنجەری فەيسبوکەکەيانەوە کە لە مۆبايلەکانيان دايانبەزاندووە پەيوەندی دەنگی لە يەک کاتدا لەگەڵ چەند کەسێک ئەنجام بدەن و بەبێ کێشە ئەو کارە دەکرێت بەبێ ئەوەی پەيوەندی هيچ کاميان رەتبکرێتەوەو کۆتایی پێبێت.

بە وتەی کۆمپانيای ناوبراو، بەکارهێنەر دەتوانێت هەژماری ديکە بانگهێشت بکە بۆ پەيوەندييە دەنگييەکە، ئەگەر لەسەر هێڵيش نەبێت دواتر بە نامەيەک ئاگاداری دەکاتەوە.

دوای راگەياندنی ئەو هەواڵەش فەيسبوک ئاماژەی بەوەداوە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتووەوە نوێکردنەوە بۆ بەکارهێنەرانيان دەنێرن و ئەو تايبەتمەندييەيان بۆ زياد دەکەن.

وێنەی تايبەتمەندييەکە:

سه‌رچاوه‌ : خەندان – سەربەست نەجمەدين


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!