‌ڤایبه‌ر سوپرایزه‌ گه‌وره‌كه‌ی راگه‌یاند

لای هەمووان روونە بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی کردن کە بەکارهێنەر لە رێگەی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە دەتوانێت چات و پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی بێ بەرانبەری پێ ئەنجام بدات.

درەنگانێکی رۆژی سێشەممەش بەرنامەی ڤايبەر لەلايەن کۆمپانيای راکوتينی ژاپۆنييەوە نوێکرايەوەو بۆ ئەو بەکارهێنەرانەيان نارد کە بە سيستمەکانی ئەندرۆيد يان ئای ئۆ ئێس ڤايبەر بەکاردەهێنن.

لەم نوێکردنەوەيەيدا ڤايبەر گۆڕانکارييەکی باشی تيادا کراوە کە لە رێگەی ئاسايش و پاراستنی داتاکانييەوە زۆر بەهێز کراوە، بە وتەی کۆمپانيای خاوەن بەرهەمەکە بەبەراورد بە ڤێرژنەکانی رابردوو، ڤايبەر تۆکمەتر کراوە.

ئەم تايبەتمەندييانەش بۆ ڤێرژنە نوێيەکەی ڤايبەر کە بە ٦.٠ ناسراوە، زيادکراوە:

– زيادکردنی تەکنيکی ئێند تۆ ئێند بۆ بەشی نامەکانی بەکارهێنەر، کە تەنيا بەکارهێنەر لەگەڵ ئەو کەسەی چاتەکەی لەگەڵدا دەکات نامەکان دەبينن و هيچ کەسێکی ديکە دەسەڵاتی بردنی نييە.

– زيادکردنی بەشی شاردنەوەی نامەکان، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو نامەيەی دەيەوێت بيشارێتەوە و کۆدی سەربخات.
– بەکارهێنەر دەتوانێت لايک بۆ وێنە و ڤيديۆکان بنێرێت.

– کەمکردنەوەی قەبارەی بەرنامەکە.

بەکارهێنەرانی سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد دەتوانن بەشێوەيەکی ئاسایی و ياسایی لە رێگەی ئاپ ستۆر يان پلەی ستۆرەوە ڤايبەرەکانيان نوێ بکەنەوە.

داگرتن بۆ ئه‌ندرۆید
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد

———————-

سه‌رچاوه‌ خه‌ندان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!