ئیسراو میعراج “شەوڕەوی و بڵندبوونەوە”


ئیسراو میعراج “شەوڕەوی و بڵندبوونەوە”

فەرموودەی (٣٤٩) لە صەحیحی البخاری

“بەشی یەکەم”

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەفەرمووێت:ئەبووزەڕ دەیگێڕایەوە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: ( لە مەککەدا بووم کەلێنێک لە سەقفی ماڵەکەمدا کرایەوە، جیبریل دابەزی و سینگی دوولەت کردم، پاشان بە ئاوی زم زم شتی ، پاشان تەشتێکی ئاڵتونی هێنا پڕ بوو لە حیکمەت و باوەڕ ، هەمووی کردە سنگمەوە ، پاشان سنگی وەک خۆی لێ کردمەوە، پاشان دەستی گرتم و بەرزی کردمەوە بۆ ئاسمانی دوونیا، کاتێ گەیشتمە ئاسمانی دوونیا جیبریل بە خازنی ئاسمانی فەرموو بیکەرەوە ، فەرمووی: ئەوە کێیە؟ فەرمووی: ئەوە جیبریلە ، فەرمووی: کەسێکی ترت لەگەڵە؟ فەرمووی: بەڵێ ، محمدم لەگەڵە ، فەرمووی: ئایا بووە بە پێغەمبەر؟ (وەحی بۆ هاتووە؟) فەرمووی: بەڵێ ،
کاتێ دەرگای ئاسمانی کردەوە بڵند بوینەوە پیاوێکی دانیشتومان بینی لە لای ڕاستەوە چەندین کەس و لەلای چەپیشەوە چەندین کەس هەبوون ، کاتێ تەماشای لای ڕاستی دەکرد پێدەکەنی وە کاتێ تەماشای لای چەپی خۆی دەکرد دەگریا ، فەرمووی : پێغەمبەری چاک و ڕۆڵەی چاکم بەخێرهاتنت دەکەم ،ووتم بە جیبڕیل ئەمە کێیە؟ فەرمووی: ئەوە ئادەمە (علیە السلام) ئەو ڕەشاییەی لای ڕاست و چەپی ڕۆحی وەچە و نەوەکانیەتی ، جا ئەوانەی لای ڕاستیەوە ئەهلی بەهەشتن و ڕەشاییەکەی لای چەپی ئەهلی ئاگرن ، جا کە تەماشای لای ڕاستی دەکات پێ دەکەنێ ، کە تەماشای لای چەپی دەکات دەگری ، جا کە بەرزکرامەوە بۆ ئاسمانی دووەم بە خازنی فەرموو بیکەرەوە، ئەویش هەمان قسەی خازنی یەکەمی کرد ،
ئەنەس فەرمووی: پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم باسی کرد کە لە ئاسمانەکاندا ئەم پێغەمبەرانەی بینیوە :
ئادەم و ئیدریس و موسا و عیسا و ئیبراهیم (سڵاوی خوایان لێبێت) بەڵام باسی نەکرد کە پلە و پایەیان چۆن بووە ، بەڵام فەرمووی ئادەم لە ئاسمانی دوونیادا و ئیبراهیم لە ئاسمانی شەشەمدا بووە ، (سڵاوی خوایان لێبێت).

کۆتایی بەشی یەکەم | تکایە بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین کەس بیبینێت |

Deary F.Chomany


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!