ئایا دەزانی پیتی “ئای” لە پێش وشەی ئایفۆن مانای چییە؟

ئایا دەزانی پیتی “ئای” لە پێش وشەی ئایفۆن مانای چییە؟

زۆر كەس پێیان وایە پیتی ئای (I)ی ئینگلیزی، لە پێش وشەی ئایفۆن مانای ئینتەرنێتە، بەڵام ئەو پیتە پێنج مانای دیكە دەدات. یەكەم بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵ كە پیتی “ئای”ی ئینگلیزی لە پێش بووبێت، بەرهەمی “imac” بوو، كەلە ساڵی 1998 كۆمپانیاكە دروستی كردووە. “ستیڤ جۆبس” كە یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای ئەپڵ، لە ساڵی 2011 كۆچی دوایی كردووە، ستیڤ شەش مانای بۆ پیتی ئای دانابوو، كە لە زۆربەی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵدا پیتێكی ئایئینگلیزی لە پێشەوە هەیە.

ماناكانی پیتی ئای لە پێش وشەی ئایفۆن و بەرهەكانی دیكەی كۆمپانیای ئەپڵ واتە:

١/ Internet – ئینتەرنێت

٢/ Individual – تاك

٣/ Instruct – ڕێنمایی دەكات

٤/ Inform – ئاگادار دەكاتەوە

٥/ Inspire- ئیلهام بەخشین

٦/ Instructive- بەسوود

.

سه‌رچاوه‌ : Karwan IT


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!