وادەی خستنە كاری تەكنیكی (5G) ئاشكرا كرا

لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2018ستۆكۆڵمی پایتەختی سوید بۆ یەكەمین جار كار بە تەكنیكی نەوەی پێنجەم 5G دەكات. كۆمپانیای تیلیا سۆنیرا ی سویدی -فنلەندی بۆ پەیوەندی و كۆمپانیای ئەریكسۆنی سویدی ڕایدەگەیەنن: لە توانایاندا هەیە بۆ یەكەمین جار لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2018 نەوەی پێنجەمی تەكنیكی پەیوەندی بێتەل(5G) بخەنە كار.

پێشبینی دەكرێت بە بڵاوكردنەوەی ئەم تەكنیكە هەنگاوێكی گرنگ لە بواری تەكنەلۆجیادا بێتە كایەوە. وڵاتی سوید یەكێكە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا،لە مێژە بە داهێنانی مەزن لە بواری تەكنەلۆجی و زانستیدا ناسراوە، و لە ئێستادا بۆتە گەورەترین دەوڵەتی ئەوروپی لە بواری توێژینەوە و گەشەسەندن.

نەوەی چوارەمی پەیوەندی بێتەل(4G) لە ساڵی 2009 لە لایەن هەمان كۆمپانیاكانی سویدەوە بڵا,كرایەوە.

……

نوسەر : کارزان ئایتی


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!