بۆچی Wifi یه‌كه‌ت خاوه‌ و چۆن خێرای ده‌كه‌یت

گەیاندنی ئینتەرنێت هەرگیز خێرا نابێت، هەرچەندە خێراکردنی گەیاندنی ئینتەرنێت لە پەرەپێداندایە لە گشت ووڵاتاندا، زۆربەی کات ئێمە خزمەتگوزاریی پێشکەشکراو و دابینکراوی کۆمپانیای ئینتەرنێتەکەمان تاوانبار دەکەین و لێپرسراو دەکەین لە خاوی ئینتەرنێتەکەمان، بەڵام هەموو هۆکارەکە ئەوە نییە.

گەیەنەری “WiFi”یەکەت زۆرترین ڕۆڵی هەیە لە خێراکردنی ئینتەرنێتەکەت، ئەگەر زۆرترین سوود لە گەیەنەری ئینتەرنێتەکەت وەرگریت ئەوا پێویست ناکات پارەی زیاتریش بدەیت تا ئاستێکی باشتری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتت دەستکەوێت.

هەندێک بابەت هەن کە گەیەنەرەکەت”Router” بە ئاستبەرزی خۆی دەهێڵێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە ناتوانیت هەموو ئەو هۆکارانەی کە وا دەکەن خێراییەکەی “WiFi”یەکەت کەمببێتەوە، چارەسەر بکەیت، ئەمانەی خوارەوە هەندێک بابەتن کە پێویستە لەمەودوا ئاگاداریان بیت/

• دڵنیا ببەرەوە لەوەی کە ئامێری ڕۆیتەرەکەو توانای پیشاندانی ئاستێکی فراوانی “تەرەدودیی”ی هەیە بەو شێوەیە کە تۆ پێویستتە، هەروەها بەرزکردنەوەی خێرایی گەیەنەرە شەپۆلییەکە لە هەندێک ژینگەدا باشتر دەڕوات، مەرج نییە تۆ لەو ژینگەیەدا بیت.

• زۆری بەکاربەرانی ئینتەرنێت لەو شوێنەی تۆی تێدایت کە هەمان خەت بەکاردەهێنن، چونکە هەموو داونڵۆود و ئەپڵۆود دەکەن لەسەر هەمان ئامێری ڕۆوتەر.

زۆری ئامێرە شەپۆلدارەکانی چواردەوری ئامێرەکەی تۆ، قەرەباڵغی دروستدەکەن و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بۆشایی بۆ شەپۆلەکانی ئامێرەکەی تۆ وەک”تەلەفون ، فڕنی مایکرۆوێیڤ، ئینتەرنێت و ئامێری دراوسێکانت”، بۆیە هیچ نەبێت ئەوانەی ماڵ وجێگەکەی خۆت بکوژێنەوە ئەگەر زۆر پێویستت بە ئینتەرنێتی خێرابوو.

• ئامێرەکەت لە ناوەڕاستی ماڵەکەتدا دابنێ یا نزیک لەو جێگەیەی کە خۆت تێیدایت و ئێنتەرنێتەکە بەکاردەهێنیت، چونکە بە هەموو لایەکدا سیگناڵ دەدات وە بڵاو دەبێتەوە نابێت لە سووچێکدا دایبنێیت.

• ئەو بەرنامانەی لە یەک کاتدا بەکاری دەهێنن بەو ئامێرە بزانە چین و چەند ئینتەرنێتیان دەوێت بۆ ئەپڵۆود.

• لەوانەیە گەورەترین کێشە ئامێری ڕۆوتەرەکە خۆی بێت ئەویش لەبەر کۆن بوونی، ئامێری کۆن هەمیشە هۆکارە بۆ خراپبوون و خاوبوونەوە، ئەگەر ئامێرەکەت دووساڵ بێت و بەکاربهێنرێت، ئەوا بێگومان شەپۆلەکان زۆر بەر تەسک دەبنەوە و فراوانی وەرگرتنی شەپۆلەکان و خێراییەکەی کەم دەکەن.

فا.ئ


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!