چارەسەرێكی نموونەیی بۆتووشبووان بە خووی نهێنی

.
.
بۆ هەموو ئەوانەی بەڕاستی بە دوای حەوانەوە و ئارامی و پاراستنی ئایین و نەفس و تەندروستی بیروباوەڕدا دەگەڕێن.
بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆچوون لە دەریای ئەم كارەدا و نازانێت ئەم چی لەو دەوێت و ئەویش چی لەم دەوێت.
بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ‌ خۆیان لەم كارە بپارێزن لەگەڵ پاراستنی ئەو كەسانەی لەدەوروبەریاندان.
لە برایەكتانەوە كە خوای گەورە نیعمەتی بەسەردا ڕشتووە بە پێدانی كۆمەڵێك زانیاری دەربارەی خووی نهێنی ئەمەش لە ڕێگەی كۆمەڵێك خوێندنەوەی ئایینی و پزیشكی و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ئەم كارەیان ئەنجام داوە و ڕاهاتوون لە سەری و خاوەن ئەزموونن (لە لاوان) ئەوانەی كەپاشان خوای گەورە نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون و وازیان لێ هێناوە و ئێستا هەست بە حەوانەوە و بەختەوەری دەكەن، هەروەها بە وەرگرتنی بیروبۆچوونی ئەو كەسانەی تەمەنیان گەورە بووە و شارەزاییان لەم بابەتەدا هەیە و دەتوانن هەندێك سوود و ئامۆژگاری پێشكەش بكەن، لە هەموو ئەو سەرچاوانەوە ئەم بڕە زانیاریە بەدەست هاتووە لە سەر خووی نهێنی، شوێنەوارە ئاشكرا و دیارەكانی وە شوێنەوارە هەست پێ‌ نەكرا و نادیارەكانی، هۆكارەكانی ڕاهاتن لەسەری، پاشان تەركیز خستنە سەر ڕێگاكانی خۆپاراستن و چارەسەر سەرباری چەند قەناعەتێكی فیكری كە یارمەتی دەدات لە دژایەتیكردن و نەهێشتنی ئەم كارەدا.
 .

فةرموون كتێبه‌كه‌ داونلۆدی بكه‌ن

Download

.
……

زۆرسوباس بۆ:www.ba8.org :

هيوادارم خوای گه‌وره‌ لێمان خۆش بێت :

له‌دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!