هه‌شت ڕاستی ده‌ری ده‌خات كۆمپانیای (ئه‌پڵ) چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ..!!

هه‌شت ڕاستی ده‌ری ده‌خات كۆمپانیای Apple چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ..!!

– ڕێژه‌ی قازانجی كۆمپانیای Apple له‌ چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی 2014 گه‌یشته‌ 43.7 ملیار دۆلار ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گۆگڵ و فه‌یسبوك و ئه‌مه‌زۆن.

– ڕێژه‌ی فڕۆشتنی مۆبایلی سامسۆنگ دووقاتی فڕۆشی مۆبایلی ئه‌پڵه‌ ، به‌ڵام قازانجی هه‌مان بڕی داهاته‌كه‌یه‌تی كۆمپانیای سامسۆنگ ته‌نها قازانجێكی كه‌م نه‌بێت ( سامسۆنگ 6.3 ملیار دۆلار ، ئه‌پڵ 13 ملیار دۆلار) .

– داهاتی ئه‌پڵ زیاتره‌ له‌ مایكڕۆسۆفت ، ئایفۆنی ئه‌پڵ داهاته‌كه‌ی 26 ملیار دۆلاربوو له‌ مانگی 1-3 دا.به‌ڵام داهاتی مایكتۆسۆفت 20.04 ملیار دۆلاره‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا. ئایفۆن خێراتر گه‌شه‌ ئه‌كات له‌ مایكڕۆسۆفت.

– ڕێژه‌ی داهاتی ئایپاد سێ هێنده‌ی ڕێژه‌ی فیسبوكه‌ ، فیسبووك 2.5 ملیار دۆلاری له‌ چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵ پێشوو به‌ده‌ست خستوه‌ ، به‌ڵام ئایپاد 7.6 ملیار دۆلاری وه‌ ده‌ستخستوه‌ له‌هه‌مان ماوه‌دا.

– ڕێژه‌ی قازانجی ئه‌پڵ 20.4 ملیاربوو له‌ چاره‌گی یه‌كه‌م ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌تره‌ له‌و بڕه‌ی كۆمپانیای Amazon به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ 20 ساڵی پێشوو.

– ئه‌پڵ 150.6 ملیار دۆلار كاشی هه‌یه‌ ، ئه‌توانێت كۆمپانیای فه‌یسبوك و تێسلا و نێتفێكس و تویته‌ر و درۆبۆكس و په‌ندۆڕا و سپۆتیفای بكڕێت هێشتا 59 ملیار دۆلای بۆ بمێنێته‌وه‌.

– ئه‌پڵ 800 ملیۆن ئه‌كاونتی ئایتونسی هه‌یه‌ ، وه‌ 800 ملیۆن كریدیكارتیشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كاونتانه‌. ئه‌مه‌ش زیاتره‌ له‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر له‌ جیهان.

– ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی زیاتره‌ له‌ تویته‌ر به‌ ڕاده‌یه‌ك كۆمپانیای Apple ده‌ڵی 60 ملیۆن به‌كارهێنه‌رمان بۆ زیاتربووه‌ ، به‌ڵام تویته‌ر 23 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری بۆ زیادبووه‌ له‌ شه‌ش مانگی پێشوو.

………………

سه‌رچاوه‌:زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

 

 _________________________________

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *