بۆچى ئاسك ده‌بێته‌ نێچيرێكى ئاسان بۆ شێر؟

 

.

خێرایی ئاسک نزیکەی 90 کیلۆمەرە لەکاتژمێرێکدا
خیرایی شێر نزیکەی 58 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا

سەرەڕای ئەوەش لەزۆربەی ڕووبەڕو بوونەوەکاندا ئاسک دەبێتە نێچیرێکی ئاسان بۆ شێر . ئەزانیت لەبەر چی ؟

لەبەر ئەوەی کاتێک ئاسک لەدەستی شێر ڕادەکات لە دوای بینینی،بڕوای وایە شێر گیاندارێکی دڕندەیە و خۆی بە لاوازتر دادەنێت بە بەراورد لەگەڵ شێر .
ترسی ڕزگارنەبوونی وای لێدەکات زوو زوو ئاوڕبداتەوە بۆ دواوە،بۆ دیاریکردنی مەودای نێوانیان، ئەم ئاوڕدانەوە کوشندەیە کاریگەریی خراپ دەکاتە سەر خێرایی ئاسکەکە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای خێرایی نێوان شێر و ئاسک،دواتر شێرەکە بەئاسکەکە دەگاتەوە و دەیکاتە نێچیر و ڕاووی دەکات.

ئەگەر هاتبا ئاسکەکە ئاوڕی نەدایەتەوە بۆ دواوە شێرەکە نەیدەتوانی ڕاووی بکات. ئەگەر ئاسک زانیبای خاڵێکی
بەهێز لەخێراییەکەیدا هەیە و شێریش تەنیا لەقەبارەدا گەورەتر و بەهێزترە.ئەوە ئاسک هیچ کات نەدەبووە نێچیری شێر .

چەند جار ئێمەش ئاوڕمان لەڕابردوو داوەتەو بووەتە هۆی ڕاوکردنی ئایندەمان و بێ هیوای کردووین؟

چەند جار ترسی سەرنەکەووتن ئێمەی کردۆتە نێچیری ئەم واقعەی ئێستامان؟

ئێمە لەناخەوە ڕوخاوین و وایلێکردوین بڕوامان بەوە نەبێت سەردەکەوین و دەگەینە ئامانجەکانمان،ئەم ترسەی ناو ناخمان ئێمەی کوشتووە .

بڵاوی بکەنەوە بازۆرترین کەس بیبینێت !


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!