پێش فرۆشتنی ئایفۆنەکەت ئەم کارانە ئەنجام بدە

پێش فرۆشتنی ئایفۆنەکەت ئەم کارانە ئەنجام بدە
بۆ ئەوەی زانیاریە تایبەتەکانت لای هیچ کەسێکی تر نەبێت و کەس نەتوانێت بیبینێت، پێویستە پێش فرۆشتنی ئایفۆنەکەت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت:

تکایە لەبەر خاتری من نا لەبەر خاتری هاوریو ئازیزانت بلاوی بکەرەوە
زۆرن ئەو کەسانەی بە هۆ هی فرۆشتنی موبایلەکەیەوە
توشی کی شەی گەورە بوە لای خۆت بلاوی کەرەوە
دلنیابە هاوریکانت سودی لی وەر ئەگریت !

١/ باکەپ کرد: ئەم ئامڕازە ڕێگەدەدات زانیاریە تایبەتەکانی ناو ئایفۆنەکەت لای خۆت هەڵبگریت، واتا پاش فرۆشتنی زانیاریەکان هەر لای خۆت دەمێننەوە، لەڕێگەی ئای کلاود دەتوانیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

٢/ سڕینەوەی هەموو وێنەکان لە بەشی Camera Roll: زۆرێکمان کێشەمان هەیە لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵە کردن بە وێنەتایبەتەکانمانەوە، بۆیە پێویستە پێش فرۆشتنی ئامێرەکەمان وێنەکان بگوازینەوە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەمان و لە ئایفۆنەکەدا بیسڕینەوە، بەمەش زانیاریەکانت ناچێتە لای کەسی بەرامبەر.

٣/ کوژاندنەوەی iMessage: iMessage تایبەتمەندیەکی ئایفۆنە کە لەڕێی ئەکاونتەکەتەوە دەتوانیت پەیوەندی بە هاوڕێکانتەوە بکەی لەو ناوچانەی هێڵی ئینتەرنێت بەردەستن، بۆ داخستنی ئەو تایبەتمەندیە ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە:

Messages > پاشان گرتە لە iMessage دەکەین و Offـی دەکەین

٤/کوژاندنەوەی تایبەتمەندی Facetime: ئەم ئامڕازە تایبەتە بە پەیوەندی کردن بە هاوڕێکانتەوە بەشێوەی دەنگی یاخود ڤیدیۆ، بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئامڕازە لەسەر ئایفۆنەکەت ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە:
دەچینە Settings > پاشان دەچینە بەشی Facetime و بەهەمان شێوە Offـی دەکەین.

٥/ سڕینەوەی هەژماری ئای کلاود: گرنگترین بەشە لە ئایفۆندا کە کەسی بەرامبەر بتوانێت لەڕێیەوەی دەستی بگاتە زانیاریەکانت، بۆیە هەمیشە دەبێت ئاگاداری ئەو هەژمارەمان بین، بۆ سڕینەوەشی ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە:

ئایکۆنی Setting دەکەینەوە > پاشان دەچینە بەشی iCloud > لە بەشی خوارەوەیدا گرتە لە Delete Account دەکەین و لەسەر ئامێرەکەمان دەیسڕینەوە.

٦/ چونەدەرەوە لە هەژماری ئەپڵ: بۆ Logout کردنی هەژماری سەرەکی ئەپڵ ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ دەکەین:

گرتە لە Setting دەکەین > پاشان دەچینە بەشی iTunes&App Stores > پاشان گرتە لە Apple ID دەکەین و Logout دەبین.

٧/ ریستۆرکردن: ڕیستۆرکردن هاوشێوەی فۆڕمات کردنە کە زۆربەمان شارەزاین و دەزانین مەبەست لەم کارە چییە، مەبەست لەم کارە سڕینەوەی هەموو داتاکانی ناو ئایفۆنەکەیە و دوبارە ئینستاڵ کردنەوەی داتاکان و گەڕانەوەی بۆ (خەزنی شەریکە) ، بەم شێوەیە جێ بەجێی دەکەین:
گرتە لەسەر ئایکۆنی Setting دەکەین > دەچینە بەشی General > پاشان Reset > لەم بەشەدا ئەبێت ئاگادار بین تەنها گرتە لەسەر Earse All Content And Settings بکەین > پاشان ئایفۆنەکەمان ڕیستۆر دەبێت کە ١٠-١٥ خولەکی پێدەچێت.
………

ئاماده‌كردنی : شفان رفیق


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!