سوودێكی دیكه‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌

56617327c3618854598b4597

لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتر باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌ نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و دابه‌زینی ئه‌گه‌ری توش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م .

زاناكان له‌ زانكۆی ئارهۆسی دانیماڕكی ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ 3 بۆ 4 كوپ له‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی توش نه‌یوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م .

زاناكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌نسۆلین و كلۆكۆز له‌ قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پسپۆڕان له‌ زانكۆی هاڕڤارد ڕایان گه‌یاندووه‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌بیته‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی مردنی پێش وه‌خته‌ ئه‌میش به‌هۆی توش نه‌بوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ورانی خوێن و مێشك و نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره‌ .
…………….
سه‌رچاوه‌:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!