زانیاری ده‌رباره‌ی گۆرانكاریه‌ نوێیه‌كه‌ی فه‌یسبوك بخوێنه‌وه‌

فەیسبووک گـۆڕی
لە نوێترين گۆڕانکاريياندا تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک بەشی نامە و ئەنجامدانی پەيوەندی کردنی لە رێگەی بەرنامەکەيانەوە گۆڕی.
لە چەند رۆژی رابردوو، بەرنامەی فەيسبووک بۆ مۆبايلە زيرەکەکانی هەردوو سيستمی (ئای ئۆ ئێس ، ئەندرۆيد) نوێکرايەوە و چەند گۆڕانکارييەکی بەسەرداهات، لە ديارترينيان لابردنی بەشی نامە و زيادکردنی لۆگۆی مێسنجەرەکەی بوو.
وەک ئاشکرايە بۆ ئەنجامدانی چات و قسەکردن لە رێگەی فەيسبووکەوە دەبێت مێسنجەرت هەبێت بەڵام لە هەمان کاتيشدا لە بەرنامەکەی دا فەيسبووک بەشی نامەشی هەبوو کە پەيوەستکرابوو بە مێسنجەرەوە.
لە ئێستادا نامەکە لاچووەو تەنيا بەشی ئاگادارکردنەوە و ليستی ناردنی هاوڕێيەتی ماوە، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا ديارە لۆگۆی مێسنجەرەکە چۆتە بەشی سەرەوەو لە تەنيشت ئامرازی گەڕانەکەدا داندراوە، ئەمەش وا لە بەکارهێنەرانی دەکات کەوا دەبێت مێسنجەری فەيسبووک دابگرێت و پەيوەستی فەيسبووکی بکات تا نامە و چاتی لە رێگەيەوە پێ ئەنجام بدات.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!