گه‌ر بۆ هه‌ر رۆژێك 2 سێو بخۆیت چی ڕوده‌دات؟

Girl-with-apple

وه‌ك ئینگلیزه‌كان ده‌لێن “رۆژانه‌ 2 سێو بخۆ و ئیدی مه‌چۆره‌ لای پزیشك”، توێژینه‌وه‌ زانستیه‌ نوێكانیش ڕاستی ئه‌م قسانه‌ ده‌سه‌لمێنێت.

زانایان له‌ زانكۆی فلۆریدا ستست له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ خواردنی سێو ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ریشاڵه‌ ترشه‌ڵۆكه‌كان كه‌م ببێته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌دا و به‌وه‌ش هه‌وكردن له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌دا ناهێڵێت.

جگه‌ له‌وه‌ی سێو ڕێژەی چەوری لە لەشدا کەم دەکاتەوەو کەسەکە دەپارێزێت لە نەخۆشی کۆلیستڕۆل و جەستە پاک دەکاتەوە لە مادە ژەهراوییەکان و بەرگری لەش زیاددەکات و سوودی هەیە بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆسەکان و سوودێکی زۆری هەیە بۆ چالاککردنی گەدە و یارمەتی زوو هەرسکردنی خۆراکەکان دەدات. بەڕێژەی 30% رێشاڵەکانی تێدایە، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ .

به‌ڵام وه‌ك پزیشكی ئه‌ڵمانی توما شیالز ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی سێو كاری خۆی بكات باشتره‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ جارێك سێو بخورێت.

 

 

سه‌رچاوه‌:xelk.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!