لەدوای نان خواردن خۆت لەمانە بەدووربگرە

35915

چەندین خوو ھەیە کە رۆژانە دووبارەیان دەکەینەوە و ناتوانین وازی لێبھێنین، بەڵام دوای نان خواردن نابێت ھەندێک کار بکەیت چونکە زیان بە تەندرووستیت دەگەیەنێت.

 

 

ئەو خووە زیانبەخشانەش بریتین لەمانە:

 

-خواردنەوەی چا دەتوانێت پرۆسەی ھەرس تێکبدات و نابێت دوای نان خواردن دەستبەجێ بخوورێتەوە و بڕێکی زۆر ترشی تێدایە کە وەرگرتنی ماددەی ئاسن تێکدەدات.

 

-خواردنی میوە دوای نان خواردن دەبێتەھۆی غازات و خاوبوونەوەی پرۆسەی ھەرس و پێویستە دوای ٢ کاتژمێر بخوورێت.

 

-مەلەکردن دوای نان خواردن یان ھەر راھێنانێک زیانبەخشە، چونکە دەکرێت ئەندامەکانی ھەرس زیانیان پێ بگات و لاواز ببن.

 

-خەوتنی راستەوخۆ دوای نان خواردن تووشی ھەوکردنی ریخۆڵەت دەکات و ھەرس تێکدەدات.

 

-پیاسەکردن دوای نان خواردن دەتوانێت ھەرس لاواز بکات و ناھێڵێت گەدە و ریخۆڵە بەباشی ھەموو ماددە خۆراکییەکان ھەڵبمژن.

…………..


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!