ئەندرۆید چیە؟

ئەندرۆید چیە؟
…………
ئەندڕۆید سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس Linux Kernel ٢.٦ بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئەندرۆید (Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری ٣٠٠٠٠٠ پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
 .
 .
::تایبەتمەندی::
 .
پرۆگرام و یاری‌ی زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایانمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵـە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
سیستەمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بە پێی ویستی بەکارھێنەر.
 .
 .
::ماڕکێتی ئەندڕۆید::
 .
سیستەمی ناوبراو دووکانێکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ئەمڕۆ زۆرتر لە ١٥٠ ھەزار پرۆگرام و یاری‌ی جیاوازی تێدایە کە ھەردوو جۆری خۆڕا و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google play کرایەوە کە تێیدا ھەموو پرۆگرامەکان ڕیزکراون.
 .
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!