باشترین رێگا بۆ سپیکردنەوەى ددان

maxresdefault

چا و قاوە و جگەرە ، دوژمنى ددانى سپین،ئەگەر دەتەوێت چێژ لە ددانێکى سپى وەربگریت و بەڵام ناشتەوێ واز لە جگەرە و چا و قاوە بهێنیت،ئەوا چەند رێگایەک هەیە بۆ ئەوەى سپێتى بگەڕێتەوە بۆ ددانەکانت.

بەکارهێنانى سۆدە

کاتێک دەم و ددانت بە فڵچە دەشۆیت ، بڕێک سۆدە بخەرە سەر مەعجوونى دەم و ددان ششتنەکە و ئینجا دەم و ددانت بشۆ، هەفتەى چەند جارێک تاقیبکەرەوە کاریگەرییەکانى دەردەکەوێت.

لیمۆ
لیمۆ باشترین نمونەیە بۆ سپیکردنەوەى ددان، لەکاتێکدا سەرقاڵى دەم و ددان شتنیت، ئەوا هەندێک ئاوى لیمۆ بخەرە سەر فڵچەى دەم و ددان ششتنەکە و بە ووردى پاکى بکەرەوە،دواتر دەمت بە ئاو بشۆ، هەموو دوو رۆژ جارێک دوبارەى بکەرەوە کاریگەرییەکانى دەبینیت.

مەعجوونى سپیکردنەوەى ددان
زۆر گرنگى بەو مەعجونە بدە کە ددانى پێ دەشۆیت، تەنها بۆ پاککردنەوە نەبێت بەڵکو بۆ سپیکردنەوەش بێت، ئێستا لە بازاڕدا چەندین جۆرى هەیە بەڵام جۆرى تایبەت هەیە بە سپیکردنەوەى ددان و لابردنى پەڵە سپییەکان هەوڵ بدە بەکاریبهێنیت.

هەروەها جگە لە بازاڕەکان لە دەرمانخانەکانیش مەعجونى تایبەت بە سپیکردنەوەى ددان هەیە.

ئەگەر هەر تاقەتى بەکارهێنانى ئەم رێگایانەشت نەبوو ئەوا سەردانى پزیشکى ددان بکە، بۆ ئەوەى پزیشک بەرێگاى تایبەتى ددانەکانت بۆ سپى بکاتەوە و پەڵە زەردەکانت بۆ لاببات، بۆ حاڵەتە زۆر دیارەکانیش پزیشکەکان لەیزەر بۆ سپیکردنەوەى ددان بەکاردەهێنن.

……………..
سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!