بە توێکڵی پەتاتە مووی سپی مەھێڵە

potato-1

خانمان زۆرجار دەیانەوێت مووی سپی نەھێڵن و ئەوەش پێویستی دەکات چەند خواردنێک بەکاربھێنن کە ماددەی کیمیایی سوودبەخشی تێدابێت.

 

 

یەکێک لەو ماسکانەی کە زۆر بەسوودە و ماددەی زۆر دەبەخشێت موو و ناھێڵێت سپی ببێت بریتییە لە ماسکی توێکڵی پەتاتە و شێوازی ئامادەکردن و بەکارھێنانەکەی بەمشێوەیە:

 

-یەک کیلۆ پەتاتە بھێنە و توێکڵەکەی لێبکەرەوە و توێکڵەکان بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و دوو پەرداخ ئاوی تێبکە.

 

-مەنجەڵەکە بخەرە سەر ئاگرێکی لەسەرخۆ تا دەکوڵێت و دواتر وازی لێبھێنە تا سارد و خەست دەبێتەوە.

 

-توێکڵی پەتاتەکە بەکوڵاوی و ئاوەکە بدە لە قژت، بەڵام دەبێت قژت تەڕ بێت و دواتر شانەی بکە و بە خوولەکێک ئەنجامەکەی دەبینیت و ھەرکات قژت شووشت ئەو تێکەڵەیە بەکاربھێنە.

……………………
سه‌رچاوه‌:snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!