باشترین چارەسەری سروشتی بۆ نەھێشتنی بۆنی پێیەکانت

bigstock-Lavender-cosmetic-14467514-900x540

گرنگ نیە چ جۆرێک لەپێڵاو یان نەعل لەپێ دەکەیت چونکە رەنگە بەکتریا لەنێو پێیەکانت کەڵەکەبێت جا ئەگەر پێڵاوەکەت ھەرچۆنێک بێت ئەمە بۆنی بۆ دروست دەکات.
بەکتریاکە لەکاتی ئارەقەکردنەوەی پێیەکان و لەپێکردنی پێڵاوی داخراودا زیارت دەبێ و ھەندێ جار سابون و ئاو چارەسەری ئەو گرفتە ناکات.
دەتوانیت سود لەم شێوازە سروشتییە ببینیت بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی پێیەکانت:
١. چەند دڵۆپێک لەزەیتی گوڵەبەیبون بکەرە حەوزێک ئاوی گەرمەوە
٢. بۆ ماوەی (٢٠ بۆ ٢٥) دەقیقە پێیەکانتی تێ بکە
٣. پاشان پێیەکانت وشک بکەرەوەو کرێمی شێدارکەری لێ بدە
٤. ئەم شێوازە رۆژانە دووجار دووبارە بکەرەوە
٥. بەر لەخەوتن زەیتەکە بدە لەپێیەکانت و مەساژی پێ بکە
٦. دوای لێدانی زەیتەکە گۆرەوی لەپێ بکە
ئەم زەیتە تایبەتمەندیی دژە میکرۆبی ھەیە و ئەو بەکتریایەش لەناودەبات کەلەسەر پێیەکانت گەشە دەکات.
زەیتەکە ژمارەی ھایدرۆجینی بەکتریاکە دیاری دەکات و رێگری دەکات لەگەشەکردنی.
بەر لەبەکارھێنانی زەیتەکە بڕێکی لێ بدە لەپێستت نا بزانیت ئایا پێستت ھەستیاری نیە بەو زەیتە یان نا.

 

…………….
سه‌رچاوة:snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!