چۆنیەتی چارەسەرکردنى قڵیشانى پێ

0c1126366071512a38cc63b93c8e69b3_XL

قڵیشانى پێ کە تووشی پاژنەی پێکان دەبێت، دەبێتە هۆی وشکبوون و درزبوونی پێستی ئەو شوێنە، بەڵام هەندێکجار درزەکان هێندە قووڵن، ئازار دروست دەکەن و بەو هۆیەشەوە کەسی تووشبوو ناتوانێت لەسەر پێکانى بوەستێت، لێرەدا ڕێگاکانى چارەسەرکردنى قڵیشانى پێتان بۆ دەخەینەڕوو:

• پێویستە هەمیشە گرنگى بە شێدارکردنى پێکانت بدەیت و بە کرێم و ڕۆنی سروشتی چەوریان بکەیت.

• زۆر گرنگە بە بەردەوامى ئەو میوە و سەوزانە بخۆیت کە ڤیتامین ئی لە خۆدەگرن، وەک قەیسی و برۆکلی و مەعدەنووس و ئەڤۆکادۆ.

• هەرگیز قاچەکانت بە ئاوى گەرم مەشۆ، چونکە ڕۆنە سروشتییەکانیان لێدەکاتەوە و تووشی قڵیشانیان دەکات.

• ڕۆژانە بڕی پێویست لە ئاو بخۆرەوە.

• قاچەکانت بۆ ماوەى ١٥ خولەک بخەرە ناو تەشتێکەوە کە ئاو و ئاوى لیمۆی تێکرابێت.

• بە ڤازلین پاژنەی پێکانت چەور بکە، سەرەتا بە بەردی زبر (بەردى گەرماو) پاژنەی پێت هەڵبکڕێنە و دواتر ڤازلینەکەى لێبدە و با بە درێژایی شەو پێوەی بمێنێتەوە.

 

 

…………………..

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!