لەشت چى لێدێت کاتێک هەموو ڕۆژێک دوو مۆز دەخۆیت؟

portrait_of_a_young_man_eating_a_banana_bmf00346

دواى خوێندنەوەى ئەم هەواڵە ناکرێت بەو شێوەیە سەیرى مۆز بکەیت کە پێشتر سەیرت کردووە، مۆز سێ جۆر شەکرى سروشتى تێدایە سوکەرۆز، فرۆکتۆز و گلوکۆز لەگەڵ ڕیشاڵدا لەبەرئەوەشە مۆز ڕێژەیەکى زۆر وزە دەبەخشێت بە لەش.

توێژینەوەکان دەریانخستووە یەک مۆز تواناى ٩٠ خولەک وەرزشکردنت پێدەبەخشێت، بەڵام مۆز تەنها بۆ وزە بەسوودنییە، بەڵکو دەتپارێزێت لە چەندان نەخۆشیش.

خەمۆکى

بە پێى کۆتا توێژینەوەکان زۆرێک لەو کەسانەى تووشى خەمۆکى بوون دواى خواردنى مۆزێک هەستیان کردووە باشترن، چونکە مۆز پرۆتینى تریپتۆفانینى تێدایە وا لە لەش دەکات پشووبدات و بارى دەروونى باش دەکات.

پێش سووڕى مانگانە

ئافرەتان پێویست ناکات حەپ بخۆن، پێش ئەوەى تووشى سوڕى مانگانە ببن مۆزێک بخۆن، ڤیتامین B6 ى تێدایە کە ڕێژەى شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات و کار دەکاتە سەر بارى دەروونى و ئازارەکانى پێش سووڕى مانگانە کەمدەکاتەوە.

کەمخوێنى

ڕێژەیەکى زۆر ئاسنى تێدایە، بەرهەمهێنانى هیمۆگلۆبین لە خوێندا زیاد دەکات بەمەش کار دەکاتە سەر کەمخوێنى.

پەستانى خوێن

ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڕێژەیەکى زۆر کەم خوێى تێدایە، زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەى پەستانى خوێنیان بەرزە تا دووربن لە تووشبوون بە جەڵدە.

تواناى مێشک

٢٠٠ خوێندکار لە خوێندنگاى توکینهام لە ئینگلترا بە درێژاى ماوەى تاقیکردنەوەکانیان، نانى بەیانى و نیوەڕۆ و ئێوارە مۆزیان خواردبوو ئەمەش زۆر کارى کردبوویە سەر تواناى مێشکیان، توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنى دوو مۆز لە ڕۆژێکدا بلبیلەکانى چاوت بەهێزتر دەکات و زیاتر دەکرێنەوە.

قەبزى

لەبەرئەوەى ڕێژەیەکى زۆر ڕیشاڵى تێدایە، زۆر بەسوودە بۆ چارەسەرى قەبزە و ڕیخۆڵەکان.

دڵەکزە

مۆز دژە ئەسیدى تێدایە، ئەگەر تووشى دڵەکزە بوویت مۆز بخۆ هەر زوو هەست بە چاکبوون دەکەیت.

 

ڕشانەوە

لە کاتى تێکچوونى گەدەدا و بە تایبەت ژنانى دووگیان دەتوانن مۆز بخۆن پێش ئەوەى برشێنەوە تا ڕێژەى شەکر لە خوێندا ڕێکبێتەوە.

دواى پێوەدانى مێشوولە

ئەگەر مێشوولە پێوەى دایت واز لە کرێمەکان بهێنە، هەوڵبدە شووێنى پێوەدانەکە بە توێکڵى مۆز دابپۆشیت، زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەى سووربوونەوە و هەستیارى پێست.

کۆئەندامى دەمار

مۆز ڤیتامین B تێدایە کە کۆئەندامى دەمار خاو دەکاتەوە، توێژینەوەکان دەریانخستووە زۆرێک لە خەڵکى لە شوێنى کارەکەیان پسکیت، جبس یان قاوە دەخۆن لە کاتێکدا هەموو ئەمانە زیانیان هەیە بۆ کۆئەندامى دەمار و لەبرى ئەوە دەتوانیت مۆزێک بخۆیت.

قورحەى گەدە

مۆز وەک چارەسەرێکى سەرەکى بەکاردێت بەهۆى نەرمى پێکهاتەکانیەوە، زۆر باشە بۆ هاوتاکردنى ترشەڵۆکەکانى گەدە.

کۆنترۆڵکردنى پلەى گەرمى لەش

زۆرێک لە وڵاتان مۆز بۆ دابەزاندنى گەرمى لەش بەکاردەهێنن بە تایبەت بۆ ژنان لە کاتى منداڵبووندا، بۆ نمونە ژنانى دووگیان دەتوانن مۆز بخۆن تا دڵنیابنەوە لە هاوسەنگى پلەى گەرماى منداڵەکەیان لە کاتى لەدایکبووندا.

 

 

………………

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!