ئەگەر بزانن جەلی لە چی دروست دەکرێت هەرگیز نایکڕن بۆ منداڵەکانتان

KERVAN-GUMMY-BEAR-1024x768

گۆشتی بەراز و مانگا و پێستەکانیشیان و ئێسقانی ئاژەڵەکان لە دروستکردنی جەلیدا بەکار دەهێنرێت.

زۆرجار لەسەر پاکەتی جگەرەکان دەبینین نوسراوە (Smoke Killing) بەڵام زۆربەی جگەرەکێشەکان نازانن یان دەزانن کە ماناکەی بە (جگەرە کوژەرە) دێت و فەرامۆشی دەکەن ، بەڵام کە بابەتەکە دێتە سەر شیرینی وا دەزانین هەموو جۆرە شیرینییەک سودی خۆی هەیە، ئەی ئایا شیرینی جەلی سودی هەیە یان زیان و لە چی دروست دەکرێت؟

پێشووتر و ئێستاش وێنەی گۆشتی بەراز و مانگا و ماسی و پێستی بەراز و پێستی مانگا بڵاوکراونەتەوە و سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە شیرینی جەلی لەو جۆرە گۆشت و پێستانە دروستدەکرێت.

هەروەها لە پێکهاتەی شیرینی جەلیدا جەلاتین و شەکر و شیلەی گەنمەشامی و ڕەنگ و بەهارات هەن و بە ماکینەیەکی تایبەت تێکەڵ دەکرێن.

جگە لە گۆشتی بەراز و مانگا و پێستەکانیان ئێسقانی ئاژەڵەکان لە دروستکردنی جەلیدا بەکاردەهێنرێت.

بەپێی ڤیدیۆ و وێنەکان کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئینتەرنێتتدا بڵاوکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە ژمارەیەکی زۆر گیانەوەری وەکو مانگا و گوێرەکە و سەگ و بەراز و پشیلە بە شێوەی دڕندە دەکوژرێن و دواتر لە دروستکردنی شیرینی جەلی و پێداویستییەکانی جوانکاری وەکو شامپۆ و جۆرەکانی مەیکئەپ بەکاردەهێنرێن.

بەپێی سەرچاوەکان شیرینی جەلی پێکهاتەی جەلاتینی بە شیوەی بەرچاو تیادایە و جەلاتینیش پێکهاتەی گۆشت و پێستی بەرازی بە شیوەیەکی بەرچاو تیادایە. هەروەها شاخی ئاژەڵەکانیش لە پێکهاتەی جەلیدا بەکاردێت.

 

 

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!