فێركاری…چۆنیەتی سڕینەوەی مێژووی وێب براوسەرەكەت

20140611214253958520

زۆر جا حەز دەكەین كە لە كاتی كردنەوەی ماڵپەریك یاخود پێگەیەكی ئەلیكترۆنی لەسەر وێب براوسەرەكەت ئەتەویت كەس نەیبینێت كە چیت كردۆتەوە یاخود لە ناو مێژووی وێب براوسەرەكەت بیسریتەوە.

سەرەتا وێب براوسەری گۆگل كرۆم بكەرەوە ,كلیك لەسەر بەشی لای راست لە سەرەوە واتە سێتینگس بكە

پاشان كلیك لەسەر هیستۆری بكە واتا مێژووی ئەو ماڵپەرانەی كە كردۆتەوە،

ئەگەر بە تەنها بتەوێ چەند ماڵپەریك بسریتەوە لە لای راستی لینكەكان چوارگۆشەی بچوك هەیە و كلیكیان لەسەر دەكەی و هەڵیان دەبژێری كە كامانەت دەوێ،

وە دواتر كلیك لەسەر ریموڤ سێلێكتید ئایتمس دەكەی واتا سرینەوەی ئەو لینكانەی كە هەڵمان بژاردووە

پاشان لە لاكێشەیەك گوگڵ كرۆم دووبارە دڵنیات دەكاتەوە كە دەتەوێ لینكەكان بسریتەوە بۆ ئەمەش كلیك لەسەر ریموڤ بكە

هەروەها لە ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەر كە بە (ئیە)شینەكە ناسراوە , كلیك لەسەر دوگمەی ئەستێرە بكە كە لە بەشی سەرەوەی لای راستە .

پاشان كلیك لەسەر هیستۆری بكە وە پاشان بۆ ئەوەی لینكەكان بەو شێوەیە ببینی كە دەتەوێ كلێك لەسەر ڤیو بای دەیت كە بە واتای پیشان دانی لینكەكان بە پێی كات یان ڤیو بای سایت كە بە واتای پیشان دانی لینكەكان بە پێی ماڵپەرەكان دێ.

وە ئەگەر ڤیو بای سایتت هەلبژارد كلیك لەسەر ئێكسپاند بكەو بۆ ئەوەی ئەو ماڵپەرانە ببینی كە سەردانت كردون پاشان كلیكی لای راست بكەو دیلیت هەڵبژێرە وپاشان لە لاكێشەیەك دیسان دڵنیات دەكاتەوە كە لەوەی دەسریتەوە و كلیك لەسەر یەس بكە

لە فایەر بۆكس یاخود رێویە ئاگرینەكە

ئەوەیان جیاوازە لە ویب براوسەرەكانی تر .

سەرەتا كلیك لەسەر لیستی هیستۆری بكەو پاشان كلیك لەسەر شۆو ئۆڵ هیستۆری بكە ,

پاشان لە لای چەپی ئەو ویندۆیەی كە بۆت دەكرێتەوە رۆژەكان هەڵبژێرە كە دەتەوێ لینكەكانی لێ بسریتەوە

وە پاشان كلیك لەسەر دیلیت زیس پەیج بكەو لینكەكە دەسرێتەوە .

وە بە كلیك كردن لەسەر فۆرگێت ئەباوت سایت ئەوا لینكەكە لە ناو براوسەرەكیت نامێنێ

 

 

س:kurdiu.org

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!