10 ڕاستی سەیر لەبارەی گیانەوەرانەوە

mg_1437-ss-lr-1

1. ئەگەر تیمساح پەلاماری کەسێک بدات  و هەوڵی خواردنی کەسەکە بدات…. ئەو کەسە ئەگەر بتوانێ بە پەنجەیەکی دەستی پاڵ بنێ بە چاویەوە دەست بەجێ ئەکشێتەوە و واز لەو کەسە ئەهێنێ…. چونکە لاوازترین خاڵی لاوازی تیمساح چاویەتی

‌2. پشیلە لە هەر گوێچکەیەکی 32 ماسوڵکە هەیە. کە زیاتر بۆ گوێگرتن لەو وتوو وێژ سودی لێ ئەبینێ ئەگەر پلان دانرێت هێرش بکرێتە سەری. واتا بەهەر شێوەیەک پلان دابنێی بۆ هێرش کردنە سەر پشیلەیەک بەهۆی ئەو ماسوڵکانەوە لە هەستەکانت تێ ئەگا.

‌‌3. نەعامە لە ڕاکردندا لە ئەسپ خێراترە. نێرەی نەعامە هاوشێوەی شێر ئەنەڕێنێ

‌‌4.تاکە گیانەوەرێک کە شیردەربێ و بتوانێ بفڕێ شەمشەمە کوێرەیە.

‌‌5. ئەتوانیت نێرەو مێینەی کیسەڵ بە دەنگیان جیا بکەیتەوە بە شێوەیەک نێرەکانیان دەنگیان گڕەو مۆڕە ئەکەن بەڵام دەنگی مێینەکانیان وەکو فیکە لێدان وایە.

‌6. ملیۆنەها درەخت و ڕووەک بەهۆی سمۆرەوە چێنراوە چونکە  تۆوی درەخت و ڕووەکەکان لە ژێر زەوی ئەشارێتەوە بۆ خواردن دواتر بیری ئەچێت لە کوێی شاردویەتیەوە بەمەش ئەو تۆوانە جارێکی تر ئەبنەوە بە ڕووەک و سەوز ئەبن.

 

‌8. کیسەڵ بە کۆمی هەناسە ئەدات.

9. پەپوولە تەنها ڕەنگی سورو سەوزو زەرد ئەبینێ

‌10.  فیل ئەتوانێ لە دووری پێنج کیلۆمەترەوە هەست بە بوونی ئاو بکات.

……………………
سةرجاوه: rojana.net
 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!